🇬🇧
کوردەواری ئەی وڵاتە جوانەکەم
ڕۆڵەکەم! خێزانەکەم! باوانەکەم!ا
ئەی ئەوانەی قەت بیرم ناچنەوە
ئێستە بم بینن، ئەرێ دەمناسنەوە؟!
ڕۆژگار هاڕیومی وەك ئەسپۆنی ورد
هێز و توانای لێ بڕیوم دەردە کورد!
بوومە گەبجاڕ و دەکا گاڵتە بە من
ئەو ڕمووزنەی زەندەقی چووبوو لە من!
ئەی ڕەفیقان، ئەی ئەزیزانی وڵات
ئەی برای هاوسەنگەری جەرگەی خەبات!
گەر دەناڵێنم ئەمن پەککەوتە نیم
تێدەکۆشم بۆ وەسڵ تاکو دەژیم
کۆششی من زۆر بەجێیە و زۆر ڕەوا!
چونکە قانونی تەبیعەت وایە، وا!
ڕێگە دەبڕم کوانێ هەنگاوم شلە؟!
ڕاستە بێ هێزم، دەکەم ئەمما بلە!
هەر دەپێوم کێو و شاخ و چۆڵ و دەشت
دێم بەرەو کوێستان، بەرەو باخی بەهەشت
دێم بەرە و زیخ و چەو و کانیاوی خۆم
چۆن لەوانە وەردەگێڕم چاوی خۆم؟!
دێم بەرەوە ئەو دار و بەرد بەندەنە
دێم بەرەو ئەو باخ و مێرگ و چیمەنە!
دێم بەرەو زوورک و تەلان و کەند و لەند
دێم بەرەو بژوێن و زەنوێر و زەمەند
دێم بەرەو پاناوك و هەوراز و نشێو
دێم بەرەو ئەشکەوت و زەندۆڵ و پوسێو
دێم بەرەو بەفر و چلورە و بەستەڵەك
دێم بەرەو شیخاڵ و ڕەشبەڵەك
دێم بەرەو لێڕ و چڕ و بەستێن و چۆم
دێم بەرەو هەڵدێر و گێژ و بەند و گۆم
دێم بەرەو هۆبە و هەواری بە سەفا
دێم بەرەو لادێ، بەرەو کانگای وەفا
دێم ببینم نیشتمان و زێدەکەم
دێم ببینم خزم و کاك و دێدەکەم
دێم و دەگرم بازی بێری شۆخ و شەنگ
دێم و دەگرم دەستی دۆی جوان و چەلەنگ
دێم گراوی خۆم لە باوەش وەرگرم
دێم نەهێڵم بەرهەڵست و بەرگرم
دێم و هەڵدەمژم شنەی کوێستانی کورد
دێم و دەچمە شەو ڕنی بێستانی کورد
دێم و دەشکێنم لەوێ جامی شەراب
ماچی شیرین نایەڵێ تامی شەراب
دێم و ناترسم لە پەرژینی بە (زی)ا
هەر پەری سەرکەوت و دێوەزمە بەزی
تا بمێنێ نووری چاو و هێزی پێم
دێم و دێم و دێم و دێم ودێم و دێم
دێم هەتا هەمبێ برست و بیر و هۆش
گەر گلاشم کوردەواری و ئێوە خۆش
if the data has not been changed, no new rows will appear.
Day | Followers | Gain | % Gain |
---|---|---|---|
June 05, 2024 | 1,422 | +6 | +0.5% |
May 03, 2024 | 1,416 | +10 | +0.8% |
March 21, 2024 | 1,406 | +2 | +0.2% |
March 03, 2024 | 1,404 | +11 | +0.8% |
February 10, 2024 | 1,393 | +7 | +0.6% |
January 24, 2024 | 1,386 | +4 | +0.3% |
January 07, 2024 | 1,382 | +82 | +6.4% |
May 25, 2022 | 1,300 | -100 | -7.2% |
April 02, 2022 | 1,400 | +100 | +7.7% |
September 23, 2021 | 1,300 | +371 | +40.0% |