Radio Kurdistan/کوردستان on Clubhouse

Radio Kurdistan/کوردستان Clubhouse
4.5k Members
Updated: Jul 6, 2024

Description

رادیۆ کوردستان، هەنگاوێک لە پێناو داڕشتنی بناغە تیۆریکەکانی هزری سەربەخۆییخوازی بۆ کوردستان!

لەسەر بنەمای باوەڕ بە داگیرکراویی کوردستان و لێڵی و نادیاریی واتا و پێناسەی "نەتەوە"، "نەتەوەخوازی"، "کوردایەتی و ناسیۆنالیزم"، هەروەها بە سەرنجدان مێژووی "خراپ"ی خەباتی نەتەوەیی لە کوردستان کە بەردەوام بەجێی گەشەسەندنی بیری سەروەریخوازی و سەربەخۆیی، مەیلی بە ئەویتر بوون و قوربانیکردنی ناسنامە بە پاساوگەلی سیاسیی نانەتەوەیی و خۆبەدەستەوەدەرانە، لامان وایە یەکێک لە ئەرکە هەرە گرینگ و سەرەکییەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەو رەوتە روو لە داڕمانە راوەستە لەسەر کردن و پێناسەکردنەوەی هەموو چەمک و واتا ورد و درشتەکانی پەیوەندیدار بە "تاک، مرۆڤ، کۆمەڵگە و نەتەوەی خۆسەروەر" لە روانگەی تاک، مرۆڤ، کۆمەڵگە و نەتەوەی داگیرکراوەوە بخەینە بەر هزرینەوە و سەرلەنوێ داڕشتنەوە و پێناسەکردنەوەوە.
بە دڵنیایی ئەم مەبەستە، مەبەستێکی پڕ وردەکاری و پڕزەحمەت و کاتبەر و هیلاککەرە و لامان وایە ئەم مەبەستە بە یەک کەس یان کۆمەڵێکی بچووک رەنگە نەپێکرێت بەڵام بە بەردەنگ گرتنی لە هەنگاوی یەکەمدا توێژی نوخبە و خوێندەوار و ئەکادیمیستی کوردستان و دواتر شۆڕکردنەوەی باسەکان بۆ سەر ئاستی گشتیی کۆمەڵگە دەتوانێ لە درێژەی کاتدا کار لەسەر گۆڕینی بناغە هزرییەکانی خەباتی رزگاریخوازانە بکات. هەوڵێکە بۆ وردکردنەوەی چەمک، واتا و بەها گەردوونییەکان بەسەر کۆمەڵگە و نەتەوەی کوردستاندا وەک لۆکاڵ و نەتەوەیەکی داگیرکراو.
ئێمە لەو باوەڕەداین کوردستان یەکەیەکی جوگرافیایی، زمانی، نەتەوەیی پێکبەستە و لێک گرێدراوی بێدەوڵەتە کە تەنیا بە چەند هێڵی سنووریی گریمانەیی و خەیاڵی لەبەر یەک هەڵپچڕاوە و ئامانج لەوەش گۆڕینی هەویەتی یەکانگیری نەتەوەیی کوردستان بە چوار گرووپە خەڵکی خۆجێی و پێناسەکردنەوەیان لە سۆنگەی چوار دەوڵەت نەتەوەی داگیرکەرەوەیە. واتە ئەگەرچی لە چوار بەشی کوردستان چوار سیستەم بەشێووەی جیاواز سەروەریی خۆیان بەسەر نەتەوەی کورددا دەسەپێنن، بەڵام لە کۆتاییدا پرسی کوردستان پرسی رزگاری لە داگیرکراوی و گەیشتن بە سەروەریی نەتەوەییە، واتە دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە ناو سنوورەکانی نیشتمانی کوردان واتە کوردستاندا.
لە سۆنگەی ئەم باوەڕەوە بیرمان لە دامەزراندنی فۆرمێکی تایبەت لە کاری مێدیایی کردەوە کە لە نەبوونی ناوەندێکی ئەکادیمیی کوردستانیدا (لانیکەم هەتا ئێستا) هەوڵ بدرێت بە دواندنی بەرپرسیارانەی ئەکادیمیست و زانیار-ی کوردستانی کار لەسەر ئینتێگرەکردنی ژمارەیەک لە چەمکە هەری بنەمایی و هزرخوڵقێنەکانی ناو زانستە مرۆییەکان لەناو هزر و زمانی کوردیدا بکەین.


کەناڵی تێلێگرامیی رادیۆ کوردستان:
https://t.me/RadiKurdistan

Last 30 Records

Day Members Gain % Gain
July 06, 2024 4,542 +73 +1.7%
March 26, 2024 4,469 +83 +1.9%
February 05, 2024 4,386 +21 +0.5%
December 22, 2023 4,365 +12 +0.3%
November 10, 2023 4,353 +66 +1.6%
October 10, 2023 4,287 +140 +3.4%
September 11, 2023 4,147 +61 +1.5%
August 13, 2023 4,086 +170 +4.4%
July 11, 2023 3,916 +108 +2.9%
June 18, 2023 3,808 +63 +1.7%
March 17, 2023 3,745 +45 +1.3%
January 16, 2023 3,700 +100 +2.8%
January 12, 2023 3,600 -100 -2.8%
January 08, 2023 3,700 +100 +2.8%
October 10, 2022 3,600 +100 +2.9%
May 28, 2022 3,500 +100 +3.0%
March 12, 2022 3,400 +245 +7.8%
November 24, 2021 3,155 +1 +0.1%
November 23, 2021 3,154 +6 +0.2%
November 21, 2021 3,148 +44 +1.5%
November 17, 2021 3,104 +3 +0.1%
November 15, 2021 3,101 +8 +0.3%
November 12, 2021 3,093 -1 -0.1%
November 11, 2021 3,094 -2 -0.1%
November 07, 2021 3,096 +4 +0.2%
November 05, 2021 3,092 -3 -0.1%
November 02, 2021 3,095 +4 +0.2%
November 01, 2021 3,091 +2 +0.1%
October 30, 2021 3,089 +2 +0.1%
October 29, 2021 3,087 +7 +0.3%

Charts

Some Club Members

More Clubs