London 📍🇬🇧Kurd ⚽️🏋️⚽️
🟥🟥🟥🟥🟥
⬜️⬜️☀️⬜️⬜️
🟩🟩🟩🟩🟩
دوو دانە دوو
وەبیرمە لە مەکتەبا دەیانپرسی دوو دانە دوو دەکاتە چەن؟
هەموو تێکڕا دەیانووسی دەکاتە چوار
کەچی ئەمن لە حیسابا نمرەی کەمم دەهێنا و دەهاتمە خوار
ئەوەش تەنیا لەبەر ئەوەی لای من وابوو
دوو دانە دوو دەبێ بەیەک ،نابێ بە چوار
لای من وابوو ددان و دوو لێو و زوبان نابن بە چوار
دەبن بە زار ، بە تێکڕایی دەکەن هاوار
لای من وابوو دوو دەست و دوو لاقی مرۆڤ
نابن بە چوار ، لە لەشێکدا وا دێنە کار
لای من وابوو گەرەک ، خانوو ، کۆڵان ، شەقام
نابن بە چوار ، دەبن بە شار
تێیدا دەژین دەوڵەمەند و خەڵکی هەژار
لای من وابوو کۆلکە و ڕیشە ، لق و گەڵا
نابن بەچوار ، دەبن بە دار
هێندێک کورت و هێندێک درێژ وەکو چنار
لای من وابوو ئەوین و دڵ ، جوانی و پاکی
نابن بە چوار ، دەبن بە یار ، لای دڵدار
ئەو هەمووەی وا دوو بە دوو دەبن بە یەک نابن بە چوار
یەکجار زۆرن ، بەڵام لەکوێ دێنە ژمار
تەنیا ئەوەندەی دەزانم ئەگەر لەشم سەد پارچەکەن
بمدەنە ژێر گولـلە و ڕەدبار ، بچمە سەر دار
قسەی دڵم دێتە سەر زار
کوردستان هەر وڵاتێکە و نابێ بە چوار✳️
if the data has not been changed, no new rows will appear.
Day | Followers | Gain | % Gain |
---|---|---|---|
March 11, 2024 | 1,128 | -1 | -0.1% |
February 18, 2024 | 1,129 | +1 | +0.1% |
January 31, 2024 | 1,128 | +9 | +0.9% |
January 14, 2024 | 1,119 | +11 | +1.0% |
December 29, 2023 | 1,108 | +11 | +1.1% |
December 13, 2023 | 1,097 | -3 | -0.3% |
May 30, 2022 | 1,100 | -100 | -8.4% |
February 06, 2022 | 1,200 | -100 | -7.7% |
October 04, 2021 | 1,300 | +490 | +60.5% |
August 19, 2021 | 810 | +602 | +289.5% |