ماد فۆرووم، هەوڵێک لەپێناو داڕشتنی بناغە تیۆریکەکانی نەتەوەسازی بۆ کوردستان
لەسەر بنەمای باوەڕ بە داگیرکراویی کوردستان و لێڵی و نادیاریی واتا و پێناسەی "نەتەوە"، "نەتەوەخوازی"، "کوردایەتی و ناسیۆنالیزم"، هەروەها بە سەرنجدان مێژووی "خراپ"ی خەباتی نەتەوەیی لە کوردستان کە بەردەوام بەجێی گەشەسەندنی بیری سەروەریخوازی و سەربەخۆیی، مەیلی بە ئەویتر بوون و قوربانیکردنی ناسنامە بە پاساوگەلی سیاسیی نانەتەوەیی و خۆبەدەستەوەدەرانە، لامان وایە یەکێک لە ئەرکە هەرە گرینگ و سەرەکییەکان بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەو رەوتە روو لە داڕمانە راوەستە لەسەر کردن و پێناسەکردنەوەی هەموو چەمک و واتا ورد و درشتەکانی پەیوەندیدار بە "تاک، مرۆڤ، کۆمەڵگە و نەتەوەی خۆسەروەر" لە روانگەی تاک، مرۆڤ، کۆمەڵگە و نەتەوەی داگیرکراوەوە بخەینە بەر هزرینەوە و سەرلەونێ داڕشتنەوە و پێناسەکردنەوەوە.
بە دڵنیایی ئەم مەبەستە، مەبەستێکی پڕ وردەکاری و پڕزەحمەت و کاتبەر و هیلاککەرە و لامان وایە ئەم مەبەستە بە یەک کەس یان کۆمەڵێکی بچووک رەنگە نەپێکرێت بەڵام بە بەردەنگ گرتنی لە هەنگاوی یەکەمدا توێژی نوخبە و خوێندەوار و ئەکادیمیستی کوردستان و دواتر شۆڕکردنەوەی باسەکان بۆ سەر ئاستی گشتیی کۆمەڵگە دەتوانێ لە درێژەی کاتدا کار لەسەر گۆڕینی بناغە هزرییەکانی خەباتی رزگاریخوازانە بکات. هەوڵێکە بۆ وردکردنەوەی چەمک، واتا و بەها گەردوونییەکان بەسەر کۆمەڵگە و نەتەوەی کوردستاندا وەک لۆکاڵ و نەتەوەیەکی داگیرکراو.
ئێمە لەو باوەڕەداین کوردستان یەکەیەکی جوگرافیایی، زمانی، نەتەوەیی پێکبەستە و لێک گرێدراوی بێدەوڵەتە کە تەنیا بە چەند هێڵی سنووریی گریمانەیی و خەیاڵی لەبەر یەک هەڵپچڕاوە و ئامانج لەوەش گۆڕینی هەویەتی یەکانگیری نەتەوەیی کوردستان بە چوار گرووپە خەڵکی خۆجێی و پێناسەکردنەوەیان لە سۆنگەی چوار دەوڵەت نەتەوەی داگیرکەرەوەیە. واتە ئەگەرچی لە چوار بەشی کوردستان چوار سیستەم بەشێووەی جیاواز سەروەریی خۆیان بەسەر نەتەوەی کورددا دەسەپێنن، بەڵام لە کۆتاییدا پرسی کوردستان پرسی رزگاری لە داگیرکراوی و گەیشتن بە سەروەریی نەتەوەییە، واتە دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە ناو سنوورەکانی نیشتمانی کوردان واتە کوردستاندا.
لە سۆنگەی ئەم باوەڕەوە بیرمان لە دامەزراندنی فۆرمێکی تایبەت لە کاری مێدیایی کردەوە کە لە نەبوونی ناوەندێکی ئەکادیمیی کوردستانیدا (لانیکەم هەتا ئێستا) هەوڵ بدرێت بە دواندنی بەرپرسیارانەی ئەکادیمیست و زانیار-ی کوردستانی کار لەسەر ئینتێگرەکردنی ژمارەیەک لە چەمکە هەری بنەمایی و هزرخوڵقێنەکانی ناو زانستە مرۆییەکان لەناو هزر و زمانی کوردیدا بکەین
هەوڵ دەدرێت لە هەموو هێزی ئەکادیمیکی کوردستان لە هەموو بەش و ناوچەکانی کوردستان و لە ئاخێوەرانی هەموو زاراوەکانی کوردستان کەڵک وەربگیرێت.
لە داهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ یەکەم هەنگاو دەگەینەوە لاتان...
Day | Members | Gain | % Gain |
---|---|---|---|
June 18, 2024 | 189 | +6 | +3.3% |
March 16, 2024 | 183 | +2 | +1.2% |
January 26, 2024 | 181 | 0 | 0.0% |
December 12, 2023 | 181 | 0 | 0.0% |
November 03, 2023 | 181 | +2 | +1.2% |
October 04, 2023 | 179 | +2 | +1.2% |
September 04, 2023 | 177 | -1 | -0.6% |
August 07, 2023 | 178 | +1 | +0.6% |
July 06, 2023 | 177 | -4 | -2.3% |
April 11, 2023 | 181 | +2 | +1.2% |
March 14, 2023 | 179 | +4 | +2.3% |
February 03, 2023 | 175 | +2 | +1.2% |
December 23, 2022 | 173 | +2 | +1.2% |
November 30, 2022 | 171 | -1 | -0.6% |
October 29, 2022 | 172 | +1 | +0.6% |
October 22, 2022 | 171 | +1 | +0.6% |
October 15, 2022 | 170 | +1 | +0.6% |
September 24, 2022 | 169 | +1 | +0.6% |
September 11, 2022 | 168 | +2 | +1.3% |
September 01, 2022 | 166 | +1 | +0.7% |
August 26, 2022 | 165 | +1 | +0.7% |
August 19, 2022 | 164 | -1 | -0.7% |
August 06, 2022 | 165 | +1 | +0.7% |
July 11, 2022 | 164 | +1 | +0.7% |
July 05, 2022 | 163 | +1 | +0.7% |
June 28, 2022 | 162 | -1 | -0.7% |
June 22, 2022 | 163 | +1 | +0.7% |
June 15, 2022 | 162 | +3 | +1.9% |
May 13, 2022 | 159 | +2 | +1.3% |
April 29, 2022 | 157 | +1 | +0.7% |