للهمَّ أنتَ ربِّي، وأنا عبدُك، وابنُ أَمَتِك، ناصيتي بيَدِك، ماضٍ فيَّ حُكمُك، عدْلٌ فيَّ قضاؤُك، أسأَلُك بكلِّ اسمٍ هو لك سَمَّيتَ به نفسَك، أو أنزَلتَه في كتابِك، أو علَّمتَه أحدًا من خلقِك، أو استأثَرتَ به في عِلمِ الغيبِ عندَك، أن تجعَلَ القُرآنَ ربيعَ قلبي، ونورَ صَدري، وجِلاءَ حُزني، وذَهابَ هَمِّي وغَمِّي. .......
بەتەمەنت لاوازیت پیشانی
خەڵکی مەدە ئیستغلال ئەکەن
"ڪۆتی ڪورد"
گەلێک جاران کە دەمهەوێ ، لەبۆ پێنوسم دەست بەرم
لە پێنوسم دێتە خوارێ ، هەزار تک ئارەقەی شەرم
کە دەبینم ، هەزاران ساڵە هەوڵەیەم
هەتا ئێستەش ، هەر بێ خەرمان و بێ بەرم
چونکە کوردم ، چون کە نەمدیوە سێبەرم
چوون خۆفرۆش ، شوان و گاوانی ئەمڕۆیە و
بۆ دوژمنان ، دەڵێ هانێ ، ئەوە مەڕم ، ئەوە سەرم
بە ناو ، پێشڕەوانی ئەمڕۆ ، قامچی بەدەستی ڕووی میلەت لەسەر چۆکی دوژمنانی بەرامبەرم
گوێم لێ بگرن ، بزانن چی دەستی بەستووم
چی ناهێڵێت ، هەڵمەت بەرم
خۆ خۆری و یەکتر نەویستن
خاک فرۆشی و پووڵ پەرستن
لەگەڵ دوژمن پەیمان بەستن
تا هەنوکەش بەردەوامـــە ....
پاشقول لێدان ، یەکتر گەستن
من بە جۆشەکەی سیڤەر و چۆک شکاوی دەست لۆزانم
تاکە تاوانێک کە هەمە ، تەنیا کورد و کورد زبانم
ئەوەتەی هەم لە چوار لاوە
دوژمن شاڵاوی هێناوە
ئەوەی تەی هەم ، هەرلێم دەدەن
زووخم لە زاما تکاوە
ئەوەتەی هەم
من هەڵوەدای سەربەخۆییم
هەر لە شەقەی باڵم داوە
ئەوەتەی هەم
بە چاوێکی تەڕی چاوەڕێی چاو لە ڕێوە
هەر چاوم لە ڕێگا ماوە
ئەوەتەی هەم
من ئاشقی نوسینی ئازادیم
هەر دەستم زنجیر کراوە
ئەوەتەی هەم
هەر دەمهەوێ بڵێم هەم و
هەر لێوان داخراوە
بشم کوژن ، بشم بڕن ، لە کورد بوونم ، ناکەم حاشا
بەڵام خەنجەرەکەی پشتـم ، بوونی جاشـا
زۆڵە کوردن ئەو جاشانەی ، دەستیان سورە بەخوێنی کورد
هەزاران خەونی پڕ خەیاڵ
بۆ دوعانێ و دەست لە ملانێ ، لە ناویان برد
من خاوەن دڵێ پێنج پارچەم
پارچەیەکیان بووکی سورە ، خاکی منە نەڵێن دوورە
شێخ مەحموودم پێشڕەوەکەی
پارچە دڵەکەی باشوورە
سەرۆک کۆماری مهاباد ، قازییەکەم لە ڕۆژهەڵات
شێخ سەعیدم ، سەرۆک لەشکری باکوورە
ڕۆژئاواشم ئێستاکانە ،
لەهەناوی گڕ هەڵدەستێ وێنەی کورە
خەونی دوو شێخ و قازییەکەم ،کۆمارێک بوو ، بو بە هەرێـم
ئێستا گڕم لە ناویدا ، هەڵدەگیرسێم
هەرێم بەتەمەن ، تەنها چەند ساڵە
خاوەن یەک خاک و هەزاران ئاڵا
هەر ئاڵایەکی ، هەزاران باڵە
هەر باڵێکیشی ، خەریک هەڵکەندن
هەزاران چاڵە
کێ دیویە دوو پیاو ، بن لە یەک ماڵا
ئاغا و میرەکانی هەرێم ، لە ئاستی میلەتدا کەڕن
گوێ قوڵاغی فارس و تورک ، جوڵێنەری بەحر و بەڕن
ئەگەر لە مێژووم بڕوانم ، لە ژێکاف ەوە تا ئەمڕۆ
یەک نەبوون و پەرت بوونمە ، کەوا کردوومی ڕەنجەڕۆ
ئەگەر بێت و نەبم بەیەک ، هەر خاوەن ئەم لەقە قاچەم
ئەویش لە ئەمڕۆ و سبەیە ، لەدەستی بەم دەسەپاچەم
گەر دەست و لاق نەبن بەیەک ، هەتا ئەمرم هەر "٥" پارچەم
١١/١٠/٢٠٢🇸🇦
if the data has not been changed, no new rows will appear.
Day | Followers | Gain | % Gain |
---|---|---|---|
July 21, 2023 | 800 | +26 | +3.4% |
November 08, 2022 | 774 | +70 | +10.0% |
August 30, 2022 | 704 | +21 | +3.1% |
July 24, 2022 | 683 | +12 | +1.8% |
June 17, 2022 | 671 | +37 | +5.9% |
May 10, 2022 | 634 | +7 | +1.2% |
April 02, 2022 | 627 | +84 | +15.5% |
February 03, 2022 | 543 | +48 | +9.7% |
December 27, 2021 | 495 | +108 | +28.0% |
November 20, 2021 | 387 | +96 | +33.0% |