kourosh sna on Clubhouse

Updated: Jul 27, 2023
kourosh sna Clubhouse
86 Followers
165 Following
@kouroshsna Username

Bio

لە ئەمـڕۆوە!

✍ ڕاوێـژ

لە ئەمڕۆوە!
کورد لە گوێی گادا ناخەوێ
لە بێ دەنگیدا ناسرەوێ
گوێ بۆ داگیرکەر ناگرێ
لە پێناو دوژمن نامرێ
بۆ ئازادی دەنگ هەڵدێنێ
مافی ڕەوای خۆی ئەسێنێ!

لە ئەمڕۆوە!
بە گوندنشین و شارەوە
بەبێ پووڵ و پووڵدارەوە
بە جووتیار و کرێکارەوە
بە فەقیر و هەژارەوە
بۆ ئازادی دەنگ هەڵدێنێ
مافی ڕەوای خۆی ئەسێنێ!

لە ئەمڕۆوە!
کورد ناژی بەبێ کوردستان
بەبێ شاخ و باخ و بێستان
وەفادارە بە شەهیدان
بە ئاڵا و خاکی نیشتمان
بۆ ئازادی دەنگ هەڵدێنێ
مافی ڕەوای خۆی ئەسێنێ!

Member of

More Clubhouse users