ئێمە ئەھلی شەڕنین،
بەڵام ھەر کەسێك پەنجە لە کورد ڕاوەشێنیت،
ئێمە لە باڵیەوە دەستی دەبڕین،
تا جارێکی دیکە زات نەکات،
دەستەکەی دیکەی لە گیرفان دەر بێنیت.
»»سەڵاحەدین دەمیرتاش««
باشترین خۆشەویستی،
خۆشەویستی خودایە ،
چونکە ئەو تاکە کەسە
کە دڵی ئەو کەسە ناشکێنیت
کە خۆشی دەویت..
ھەندێك دۆست ھەیەلات ئەلەوەڕێ
سەعاتی سەد جار لە دەوورت گەڕێ
ھەر وەك و مەیموون، بۆت ھەڵئەپەڕێ
کاری پێت نەما،وەکو سەگ ئەوەڕێ.
شێوەی کەرەکان لەبەشەر ناچن
بەڵام کەر زۆرن لەسەر دوو قاچن
کەر ھەیە تینوو ، ھەشە برسیە
کەریشمان ھەیە لەسەر کورسیە
((پیرەمێرد))