هیوایەتم کالەی سپی و ئافرەتی زۆربڵێیە
دەبێت ھەموو مرۆڤەکان بکەن بە گروپی پێنج کەس پێنج کەسیەوە. ھەر گروپێک لەنێو خۆیاندا ڕاوێژ بکەن تا بزانن خاڵی ھاوبەشیان چیە و چ شتێکیان لە ھەموو شتەکانی دیکە خۆشتر دەوێت. دواتریش دوو دوو گروپەکان یەک بگرن و دوبارە پێکەوە ڕاوێژ بکەن تا بزانن خاڵی ھاوبەشیان چیە. پرۆسەکە بەمشێوەیە بەردەوامبێت تا لە کۆتاییدا ھەموان لە سەرتاسەری زەوی دەبن بە یەک گروپ و دەگەن بە یەک خاڵی ھاوبەش و منیش لەنێو ئەو حەشاماتەدا ھەستمە سەرپێ و سوکایەتی بەو خاڵە ھاوبەشە بکەم و بیکەم بە دوو بەرەی جیا.