تەنها پرسیاری (بۆ ؟) وەڵامی ئێمەیە، بۆ بیرکردنەوە، گومان لە گومانەکان، تاکو دەرئەنجامی ئازادی
قولاپ: هیچ ئایدۆلوژیەک و یاسایەک و سیستمێک و سەرۆکێک لە ناویا بوونی نیە
قولاپ : لە مێشک، بیرکردنەوە، باوەڕەکان ، هۆشیاری و لە ناو ژیان، هیچ شتێک و کەسێک پیرۆز نییە ئەوەی هەیە ڕێزە لە پەرەسەندنی مێژوو تاکو ئەم ئێستایە و ڕۆژ بە ڕۆژ خۆ نوێ کردنەوە تاکو خۆ ناسین بە دوور لە هەر شتیک کە مرۆڤ پیویستی پێ نیە بۆ ژیان
قولاپ : تاک ئەکاتە خاوەن هەموو شتێک و سەروەری ئەگەڕێتەوە بۆ مرۆڤایەتی و پێناسەیکی نوێ بە ژیانی مرۆڤ ئەدات کە چیدیکە نەبێت بە کۆیلە و جگە لە خۆی نوێنەرایەتی هیچ سیستم و ئایدۆلۆژیەک و پرەنسیپ و دسپلینێک نەکات کە ببێتە هۆی کۆیلە بوونی
قولاپ : بەرگێک دەبەخشێتە بە خاوەن تاک، تاکگەرایەک کە بڕیار و هەلویستگەر لەسەر هەرشتێک کە ڕووئەدات لە دنیادا و مرۆڤ لە کوێری، چاوپۆشی کردن، چاوەروانی، ترسنۆکی ، تەعەسۆب و هەست بەبێ دەسەڵاتی دەرباز بکات
قولاپ : تاک سەرچاوەی هەموو شتێک و هیچ شتێک لە دەرەوەی تاک مانای نامێنێت و ئەگەر تاک بوونی نەمێنێت هەمو پێناسەکانی ئەم گەردوونە کە مرۆڤ دایڕشتوە بە هێزی بیرکردنەوەکان مانای نامێنێت، بۆیە لە ناو ئەم شۆڕەشە گرینگترین شت کە بوونی هەیە تاکە
قولاپ : تاک بڕوای تەواوی بە خۆی هەبێت و هەرگیز ئامادە نابێت بە بێ ئازادی، سەربەرزی، سەربەخۆیی، دیاریکردنی مافی خۆی بژی و ژیان بێ ئەوانە بە کۆیلەیی ئەبینێت و دژی هەمو دنیا شەڕ ئەکات ئەگەر خاوەن ئەوانە نەبێت
قولاپ تەنیا خاوەنداریەتی ئەو شوێنە ئەکات کە لەسەری ئەژی بۆ ئەوە شوێنیکی هەبێت کە ئازادانە بژی لەسەری، تەنانەت مافی زەوت کردنی هیچ تاکێک بە تاکێکی تر وەرناگرێت، بەڵام تاکی خاوەن خۆی دەبێتە مەترسی بۆ هەر شتێک و کەسێک کە خاوەنی خۆی نەبێت و کۆیلە بوونی هەڵبژاردبێت
قولاپ: لەگەڵ زانست و لۆژیک هیچ کێشەیکی نیە و بەتەواوی پاڵپشتیان ئەکات و لەگەڵیان دژی هەمو خورافەیەک و باوەڕێکی نالۆژیکی شەڕ ئەکات و دان پێنان بە مێشکی زیندوو و پرسیارکەری مرۆڤ
گرینگ ترین کات لای (قولاپ) کاتی ئێستایە چون هەموو شتیک لە کاتی ئێستادا ڕوو ئەدات، داهاتوو کە ڕووی نەداوە هیشتا ڕابردووش کە تێپەڕیوە بۆیە کاتی ئێستا خۆلقێنەری بیرکردنەوەیە لە داهاتوو، هەروەها ڕابردوو دوور کەوتنەوە لە کات و زەمانی ئێستایە، بۆیە پێویستە کە تاک خۆی دروست بکات بۆ ئەوەی جێنەمێنێ لە ژیان و ون نەبێت لە ناو کاتەکان و شوێنەکەی بە ئەم ئێستاشەوە