Vahar "وەهار" on Clubhouse

Updated: Mar 22, 2024
Vahar "وەهار" Clubhouse
1.6k Followers
237 Following
@vahar_hawrami Username

Bio

kurd_Kurdistan❤☀💚

✍🏻📚


ئینسان ڪە فێر بوو باش بژی فێریش دەبێ باش بمرێ D_ghassemlou💙
ــــــــــــــــــــــــــ

جار جاری شێعر سەر لە ڪوڵانی دڵم ئەدات
ـــــــــــــــــــــــ

💙بۆ ڕێبەری پیرلاشێز💙

لە گەروی کانیەکی غەریب کەوتووی
کاروانی وەهار
لە دایکێ کە خەونەکانی لە سەر باڵی کوێستان بە دی هاتوون
دێڕێک هەڵ هاتووە
بۆ ڕێبەری پیرلاشێز
کە جەوهەری خوێنی،
هەتیویی گەلێکی نووسی
ڕاستیت بوێ ئاشتی زۆر دەمێکە
بە باڵای باران دا هەڵنەبەزیوە
ئێستا برین، پەیوەندی ڕۆژ و شەو
ئێوارانە واژوو دەکات
هەڵگرانی ئازادی
ئایەتی تەنیایی دەخوێنن
وەکوو پیرە دایک،
نیشتمان
ڕۆلڤفری فەرانسی ، چواردە خۆری چێکی ،کۆڵتی ئوتریشی
یا دێوی سێدارە و دیموکراسی
کامەیان مێژووی کردە ئامانج؟
پێم وایە
زانستی باروت
ئاگای لە سینەی تۆ نەبوو دەنا
ئاگری لە فەلسەفەی خۆی بەردەدا
سەیرانگای نۆبێلی سوڵح
بوەتە مەخوڵگای تیری ڕەش
بۆیە خۆری هەڵاتووی ئەندیشەی ئازادی نامۆیە بۆم
کوا بەڵێن وابوو
کوا پەیمان وایە
داخم کەم و
شەڕم کەم و
سێبەری بیرت، هەردەم زیاد
هۆۆۆۆ ڕێبەرم
سوپای ڕەش کە پێی وایە ئیدی
ڕۆجیاری لە ڕۆژ گرتووە
لەرزی لێ نابڕێت
چۆنکە دڵنییایە
لانکەی ڕێبازت
کورپەی ڕاسانی
بە لایەلایەی ئاسۆ خەواندووە؟
#وەهار
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Last 10 Records

if the data has not been changed, no new rows will appear.

Day Followers Gain % Gain
March 22, 2024 1,646 +3 +0.2%
March 04, 2024 1,643 +6 +0.4%
February 11, 2024 1,637 +7 +0.5%
January 25, 2024 1,630 +10 +0.7%
January 08, 2024 1,620 +10 +0.7%
December 23, 2023 1,610 +29 +1.9%
December 08, 2023 1,581 +21 +1.4%
November 23, 2023 1,560 +14 +1.0%
November 11, 2023 1,546 +14 +1.0%
November 02, 2023 1,532 +4 +0.3%

Charts

Member of

More Clubhouse users