ماڵمان دەبەینەوە لادێ...
مۆبایلەکەم دەشکێنم،
تەلەفیزیۆنەکەمان دەدەم بە ماڵە هەژارێک
پەیوەندی لەگەڵ هەموان
دەپچڕێنم،
هەر بە خاتری ئەوەی، کاتی پێویستم هەبێ،
بیر لە جوانی تۆ بکەمەوە ..
ماڵمان دەبەینەوە لادێ...
تەسجیل و ڕادیۆیەک، لەوەی جارانی بابەگەورە دەکڕم،
شەو و ڕۆژ، گوێ بۆ ئەو
گۆرانییانە دەگرم،
کە بەلای تۆوە خۆش و دڵگیر بوون ..
ماڵمان دەبەینەوە لادێ ..
کەو و کۆترو کەناری بەخێو دەکەم
ناڵە و گریانم
تێکەڵی دەنگی باڵندەکان دەکەم،
هەموو ساڵێک دەیان قەفەزی پڕ باڵندە
بۆ شارەکەی تۆ دەنیرم
ئیواران کە دەگەڕێیتەوە لە باڵکۆنی ماڵێک
قەفەزی باڵندەیەک دەبینی، دەستەکانی منت
بیربێتەوە
هەر ئەوەندە نا، لەسەدای هەر باڵندەیەکدا
بۆ دەنگی گریانی من بگەڕێ.
ماڵمان دەبەینەوە لادێ...
شەوان لەسەر بان دەنووم،
سەیری ئەستێرەکانی ئاسمان دەکەم،
ئەستێرەیەکی گەش دەکەم بە
هی تۆ ..
ئەستێرەیەکی چکۆڵەش بە هی خۆم
بەدیار تەماشاکردنی ئەستێرەکانەوە
پیر دەبم،
ئەستێرەکانی من و تۆ ناگەنەوە نزیکی
یەکتر.
ماڵمان دەبەینەوە لادێ...
چرایەک بۆ تەنیاییم قەرزدەکەم،
چیرۆکی هەزار و یەک شەوەی دووری تۆی
لەبەردا دەنووسمەوە،
ناو چیرۆکەکان پڕدەکەم لە بۆنی ڕەیحانە و
قاسپەی کەو..
پڕی دەکەم لە وەسفی جوانی
تۆ ..!!
ماڵمان دەبەینەوە لادێ...
خۆم فێری شمشاڵ لێ دان دەکەم،
هەموو ئێواران دەمەو خۆرئاوابوون
پاڵ بە دارتووەکەی لای مزگەوتەوە
دەدەم.
لەکۆنەوە دەڵێن: پیاو عەیبە بگری
گەر نەمتوانی لەوێ بەئاشکرا بیرت بکەم و
بۆ تۆ بگریم،
لە جیاتی فرمێسک ڕشتن
بە ناچاری شیوەنی کۆچ و وونبوونت ..
دەخەمە ناو ئاوازی شمشاڵێکی
غەمگینەوە.
ماڵمان دەبەینەوە لادێ ..
لەبەر خاتری تۆ داری هەنار دەچێنم،
پایزانێک لە خەفەتی ئەوەی نەمتوانی
دەستە چکۆڵەکانی تۆ بگرم
ڕێک وەکوو هەنار شەق دەبەم
چۆن شەق بردنێک ..؟
بە جۆرێک وەکوو ملوانکەیەک،
بەسەر دڵڕەقی ژیاندا بپسێمەوە و ..
هەر دەنکی فرمێسکێکم بکەوێتە
جێگەیەکی ئەم دونیایە.
"شوان سەعید"
•🖤
if the data has not been changed, no new rows will appear.
Day | Followers | Gain | % Gain |
---|---|---|---|
July 23, 2023 | 80 | +2 | +2.6% |
October 28, 2022 | 78 | +1 | +1.3% |
August 25, 2022 | 77 | +1 | +1.4% |
June 11, 2022 | 76 | +2 | +2.8% |
May 05, 2022 | 74 | -2 | -2.7% |
March 28, 2022 | 76 | -6 | -7.4% |
January 29, 2022 | 82 | +3 | +3.8% |
December 22, 2021 | 79 | +21 | +36.3% |