Shabaz Ozery on Clubhouse

Updated: Mar 13, 2024
Shabaz Ozery Clubhouse
6k Followers
2.9k Following
Apr 15, 2021 Registered
@shabazozery Username

Bio

👻 shabazozery
شاعیر و ڕاگەیاندنکار و گەشەپێدەری مرۆیی

لەکەوەتەی ھەم خۆمم و ئەوەندەش زۆرە بۆ سەردەمێک کە زۆرێک ماسکی درۆیان بەستووە.

ناڕەحەتی و خەم و کێشەی ھیچ مرۆڤێک دڵخۆشم ناکات، ڕقم تەنانەت لەڕقیش نییە و تاقەتی ھەستی ڕق لێبونەوەم لەناخدا نییە و کاتم بۆی نییە، ھەستەکەم ھاتومەتە ژیان کەمێ خۆشی ببینم، چونکە ھێندە خۆشیمان نەبینی بەراورد بەو ناخۆشییەی چەشتومانە، بۆیە دایم ئاشتی و ڕێزگرتنی بەرامبەر و کەشێکی ئارام و دڵخۆشی لەپێش ھەر شتێکی تر ئەبینم، ئەمەوێ ھاوکاری ئەوانی تربم ئەوەندەی لەتوانام بێت، شتەکانی خۆم ھی خۆمن و ھەستەکەم شتی خەڵکی تریش ھی خۆیەتی و پەیوەندی بەمنەوە نییە، ژیانی تایبەتیشم زۆر تایبەتییە و پارێزراوە، لێبوردەم و زۆرجار بێدەنگم چونکە تاقەتی مناقشەم نییە لەگەڵ کەسی نەفام، ھەستەکەم ئەو نەفامەش ڕۆژێک خودا دەروی خێر لەمێشکی ئەکاتەوە و باش ئەبێ، مرۆڤێکی گۆشەگیر نیم بەڵام تەنیایی لەناو ڕۆحما ئەبینم، ھەمیشە لەدەرەوە خۆم ئەبینمەوە بەڵام ھێشتا بەدوای ئەو بۆشاییە ئەگەڕێم کە ھەستەکەم پڕ نەبۆتەوە، نازانم بۆ بەڵام ھەمیشە ڕێزگرتنی بەرامبەرم پێ خۆشە، من ڕێز تەنانەت لە بێڕێزەکانیش ئەگرم، ئاخر لەبیرمان نەچێت ڕەنگە ئەو تەواوی ژیانی بەبێ ڕێزی بەسەر بردبێت، قەیچێکە با ئێمە ڕێزیان پێ ببەخشین، مەلائیکەتی خوا نیم و مرۆڤم، بەڵام نامەوێ لەو مرۆڤانەبم کە ئازاری مرۆڤەکانی تر ئەیەن بەھەر حاڵ ئەمەندە لەبارەی منەوە بزانی زۆرە، ئەوەی تریش تەمەن باقیبێ ئەیبینی و ئەزانی چۆنم و کێم.

بەکورتی دەربارەی بەھرەو کارەکانم

لە ساڵی ٢٠١١ەوە کاری ڕۆژنامەنوسی ئەکەم، بوارەکانی ھەواڵسازی و پەیامنێری و پێشکەشکاری ڕادیۆ و تیڤی و ئامادەکاری بەرنامەکان و ئاراستەکردنی ڕۆژنامەنوسانم وەک بەرپرسی ژوری ھەواڵیش تەجروبە کردووە، زۆری تر بەس تاقەتم نییە بینوسم، ئەوەی ھەمبوبێ بەشم کردووە و بەم تەمەنە گەنجییەمەوە تا ئێستا زیاتر لە٦ گەنجمی فەقیر و ھەژارم کردووە بە پێشکەشکار و ئێستا خاوەنی ناو و ناوبانگێکی باشن، سێ کتێبم ھەیە لەبوارەکانی گەشەپێدان و شعر و ڕۆمان، لەڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا کارم کردووە و بەشانازییەوە فکرەی ناوی سلێمانی کە ئێستا لەسەر گۆیژە دانراوە، فکرەی ئێمە بووە، کاتێ پێشکەشکاری بەرنامەی گەنجان بووم لە کوردستان ٢٤ لە زیاتر لە٧٠ بەرنامەدا ئەو گەنجانەمان ئەدۆزییەوە کە خاوەنی بەھرە و کاری باشن و بەخەڵکمان ئەناسان، خاوەنی یەکەمین میدیایی گەنجانەبووم بەناوی ئازا میدیا، نامەوێت بێتاقەتبی لەخوێندنەوەی ئەم نوسینە خوا تەمەنمان بدات، باشتر لەبارەی ئەزمونمەوە ئەزانیت.

شاباز عوزێری

Invited by: Abba Karib

Last 10 Records

if the data has not been changed, no new rows will appear.

Day Followers Gain % Gain
March 13, 2024 6,033 -1 -0.1%
February 20, 2024 6,034 +2 +0.1%
February 02, 2024 6,032 +1 +0.1%
January 16, 2024 6,031 +1 +0.1%
December 15, 2023 6,030 +5 +0.1%
November 30, 2023 6,025 +2 +0.1%
November 16, 2023 6,023 +1 +0.1%
November 06, 2023 6,022 +1 +0.1%
October 28, 2023 6,021 +1 +0.1%
October 19, 2023 6,020 +1 +0.1%

Charts

Member of

More Clubhouse users