وەک و غەریبێک
ئایە من و تۆ ئەتوانین وەک و غەریبێک
سەیری چاوی یەکتر بکەین لە جێگایێک
هەست بە یەکتر کەین و یەک نەناسین؟
دەری ببڕین لەیەکتر بێ دەنگوباسین؟
ئەتوانین غیرە لەیەک نەکەین بە یەکجاری؟
بیرمان بچێتەوە هەرگیز نەمان بوە دڵداری؟
پێم بڵێ کە گوێت لەمن ئەبێتەوە چی ئەڵێی؟
پێم ئەڵێیت بێزەحەمەت غەریب نیت تۆ کێی؟
هەر کاتێک لە ناخی دڵتەوە وتت بەڵێ
ئەوکات بەدڵم ئەڵێم تەواو هیچ مەڵێ
ڕاستە زۆرم کردوە هەڵەی جۆراو جۆر
بەس بینووتە درەخت بژی بەبێ خۆر
لێم ببورە بەڵێنم داوە بەخودا
چیتر هەڵە نەکەم لە گەڵ تۆدا
تا ماوم ئەم بەڵێنە لە دڵ ئەپارێزم
هەتا ماوم بە هەموو تواناو هێزم
🌬All for ever💤
kewa rash❤sangawi💚sofi🖤