[يَوْمَ يَكُونُ النَّاسُ كَالْفَرَاشِ الْمَبْثُوثِ (4)] ئەو ڕۆژە ڕۆژێكە كاتێك كە خەڵكی لە گۆڕەكانیان دەرئەچن و بەرەو ساحەی مەحشەر بەڕێ ئەكەون هەر یەكێك و بەلایەكدا ئەڕوات لەبەر ترسناكی دیمەن و هەڵوێست و مەوقیفەكە وەكو پەپولەی بڵاو وان، یاخود بەشێوازێكی گشتی وەكو حەشەرات كە هەر یەكیك بەلایەكدا ئەڕوات بەو شێوازە بڵاو ئەبنەوە لە جیاوازی و هاتن و چوون و سەرلێ شێواندنیاندا كە نازانن بەرەو كوێ بڕۆن .
Son of Sun ☀