Ranjdar on Clubhouse

Updated: Oct 4, 2023
Ranjdar Clubhouse
54 Followers
79 Following
@ranjdars Username

Bio

ئەم نەسیحەتەم نووسی لە دەفتەر
بیگرە لە گوێ، ھەم بیکە لەبەر

پەندێکی نافیع ساحێب سەوابە
ڕێنمای خێر و چاکە و حیسابە

ڕۆڵە پێت ئەڵێم چاک و خۆش خووبە
شیرین کەلام بە گەشاوە ڕووبە

ڕووخۆش بە چاکە لەگەڵ ھەموو کەس
لەگەڵ غەریب و فەقیر و بێکەس

ڕەحم بە ھەتیو، ئەدەب لە گەورە
بچووک دڵخۆشکە ھەر ئەوە خێرە

موکرم بە ڕۆڵە بۆ خۆت بفامە
ڕەحم و دڵت بوو عەقڵت تەمامە

ئەگەر تاڵیبی نەبی بە ناکەس
تەوازع بکە لەگەڵ ھەموو کەس

فەرموودەی حەزرەت شاھی لەولاکە
جەزای خراپە بدە بە چاکە

لەگەڵ ھاودینا یەک دڵ و ڕەنگبە
لەگەڵ بێ عەقڵ کەمدوو بێدەنگ بە

لە ڕەفاقەتی ھەرزە و ھەرزەکار
دووربە عەزیزم زینھار سەد زینھار

بۆ پەیدا بوونی دوژمن مەکۆشە
دۆست پەیدا بکە سڕیان بپۆشە

خوڵقی قەناعەت شیرین و بەرزە
قەناعە بکە مەبە بە ھەرزە

کەسێ ئینسان بێ تەکەبوور ناکا
ھەر وەکوو شەیتان خۆی مەغروور ناکا

خۆت دەنی مەکە، مەبە بە دووڕوو
ھەر وەکوو مەگەز مەنیشە لە گوو

ئەگەر وەعدت دا ئەبێ وەفات بێ
ڕاستگۆ بە دائیم سەیر و سەفات بێ

بە چاوی سووکی مەڕوانە فەقیر
فەقیر خۆی نادا بە ھەزار ئەمیر

دنیای بێ بەقا زۆر بێوەفایە
ھەر ڕۆژ بۆ کەسێ ئەچێتەکایە

زۆر بە تاعەت بەو دەروونت پاک بێ
نەزەر قەت مەکە، چاوت ڕووناک بێ

ڕۆڵە ئەمین بە خیانەت مەکە
ئیسلام بە، تەرکی دیانەت مەکە

لە ڕووی باب و داک بێ ئەدەب نەبی
با لە ئاخیرەت موعەززەب نەبی

قەدری ئوستادت فرە بزانە
بێ ئەدەب نەبی ئەخلاقت جوانە

ڕەزیلی مەکە زینھار سەد زینھار
ئینسانی ڕەزیل قەت نەگری بە یار

سەخاوەت بکە چەندت تاقەتە
سەخاوەت تۆشەی ڕێی قیامەتە

سنعاتێ عەزیز! بزانە چاکە
ویجدانت ببێ کردەوەت پاکە

ڕووخۆش بە دائیم فەرەح لە دڵ بە
لە ڕووی خەڵقا ھەر وەکوو گوڵ بە

ئیکرامت ببێ لەگەڵ میوانت
لەگەڵ دراوسێ و ئەھلی دیوانت

Member of

More Clubhouse users