https://m.youtube.com/channel/UChlny7Fejxh0FWV_dHGluRg/featured
لەئەگەری دوورکەوتنەوەت
هەستدەکەم
بەستەلەکی نێوانمان
زیاتر بیبەستێ
پێم وانیە
جارێکی تر خۆر سەربکات
بەو ئاسمانەشا
تا بیتوێنێتەوە¡¡¡¡¡
......
٢٠٢٢/٢/٢١
جوتیار
ڕابردوو
سەما بەڕۆحم دەکا
بۆئێستاش
جەستەیەکی شەکەت
بەڵام پڕ لەخۆشەویستیت.
ڕابردوو
هەل هەلەی زەماوەندێکی
خۆش بەختە.
ئێستاش
ڕۆح زامارێکی گرمۆڵە
بەتامەزرۆی
ڕۆژانێکی بینینت ئەتلێتەوە.
ساڵ نیە ئومێد
بەخۆش بەختیت نەخوازم
کات نیە
بۆهەناسەیەکت نەتاسابم
شەونیە
یادەوەریەکت !!!
لەپێچەکانی ڕابردوو نەدوێنم،
هەفتەنیە لە چاوەڕوانی
گەڕانەوەت نەبم.
حەقیقەتی خۆشەویستی خۆم
لە گەڕانەوەی هەسارەکان
وێنا کردووە.
هەر ساتەو لەبورجێکا یەکان گیرە
ڕۆژێ نەگەڕایەوە
بۆ سەتڵە بورجی من.!!!
بیست و یەکیش
بوون بەدوان کەچی،
تەنهایی تۆو
من هەرپەنهانە.
ئاشنایەتی من و تۆ
زەمەنێکی تێپەڕان
ئیتر باببڕێتەوە
لەدوای ئەم بیست و یەکە
دابڕان.
جوتیار
٢٠٢١/١٢/٢٩
لەوەرزێکا بەجێ ماوم
چاوەڕوانی هاتنت بووم،
ساڵان وەرزیان بەڕێ کرد
من هەر لەسەرەتای
ئاوێتە بونی عشقێک بووم
ئاوێتە بێت بەهاتنت.
کەتۆ هاتی چرکەی کاتژمێری تەمەن دەستی بەلێدان کردەوە.
ترپەکانی خۆشەویستی
خۆی لەئامێزی
وەرزێکی تازە دیتەوە،
کەتۆهاتی!!
زەمەن نوێ بووەوە
خۆری وڵات
لەڕوخساری ئاوابونما
جارێکی تر هەڵ هاتەوە
ئامێزی لەباوش گرتنتم
بەهەناسەت ڕوناک بوەوە.
هەنگاو بنێ
ئەگەر بەنیازی بێیت.
جوتیار
٢٠٢٢/٣/٤
ئەم وڵاتە
یاسا ئاساییەکانیشی یاساغە
چ جای یاسای خۆش ویستنی من و تۆ
دەنگ هەڵ بڕی
هەرچی ژێی دەنگەکانە دەی پچڕێنن
دەست هەڵبڕی
دەیبڕنەوە
هەرچی دەستی گەشتنم بەتۆ
کام یاسایە بۆ خۆشەویستی
دەرکرابێ
دەیسڕنەوە
ئەگەر باسی خۆ پیشاندانیش بکەین
ئاسمان دادەخەن
گڵۆپی سەر شەقامەکانیش دەشکێنن
بەناوی وشەی شەرەف
تۆش دەسوتێنن
لەدارستانەکانی ئەم دنیایە
منیش وەک دار دەبڕنەوە.
٢٠٢٢/٣/٢
جوتیار
پێشکەش بەتۆ ......
تامەزرۆیم بۆ باوشت لەدەردی شێتی گرانترە
زەهایمەربهاتایەتە هزرم باشتربوو لە نەئوو نابێی تۆ.
مەرحەمەتە ئەگەر ساتێک لوتف بفەرمووی
ڕێ بدەی بێمەوە بۆ حەوش و بان و دیوانی تۆ
بەنەقسی نازانم هەزار جار لەناخەوەلەساتێکا
ڕۆحم بکەم بەقوربان و باڵا گەردان وحەیرانی تۆ
هێندە ئاشناو هۆگرتە لەیاد ناکە ئەو دڵەم
میهرەبانی و موحیبەت و لەفزی شیرین و گوفتاری تۆ
ببەوە میوانی ڕۆحم باهێندە بێ ناز نەبێ
نازی تۆ هەڵدەگرێ ڕۆحم دەکێشێ نازنی چاوانی تۆ
٢٠٢٢/٣/٢٥
من دەمێکە
بەڕۆژوی دیدارتم
کاتی هاتنت
ونە.
لێم دەرناکەوێ
الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ
لە ئێوارەیەکی هاتنت
تا دوا ڕۆژوی
چاوەڕوانیت بشکێنم.
٢٠٢٢/٤/٢١
کوردو کەو
بونەتە دوو هاوڕێ
هەر ڕۆژەی یەکێکیان
بۆسەرداوێ دەکەونە ڕێ
ڕۆژێ کەو براکەی دەخاتەداو
ڕۆژێ کورد بۆبراکەی
دەی بەن بۆڕاو
ئەم جەدەلە
لەکۆنەوە تاکو ئێستا بەردەوامە
کەو بۆکەوو کورد بوکورد
بۆ دوژمنانیان
بونە بە داشی دامە
جوتیار
١٠/٧/٢٠٢٠
if the data has not been changed, no new rows will appear.
Day | Followers | Gain | % Gain |
---|---|---|---|
September 13, 2023 | 320 | +16 | +5.3% |
January 27, 2023 | 304 | +20 | +7.1% |
September 29, 2022 | 284 | +27 | +10.6% |
August 08, 2022 | 257 | +17 | +7.1% |
July 02, 2022 | 240 | +13 | +5.8% |
May 26, 2022 | 227 | +6 | +2.8% |
April 18, 2022 | 221 | +9 | +4.3% |
March 10, 2022 | 212 | +33 | +18.5% |
January 12, 2022 | 179 | +39 | +27.9% |
December 06, 2021 | 140 | +26 | +22.9% |