hardi shafiq on Clubhouse

Updated: Jan 27, 2024
hardi shafiq Clubhouse
963 Followers
940 Following
@hardishafiq Username

Bio

وەک ئەفسانە ژنان بۆ نەوەکانیان دەتگێرنەوە
وەک دەزگیران،
کچان وێنەکەی تۆ یان کردووەتەملیان.
منیش وەکو پەیکەر دروستم کردوویت لەسەر دڵم .
بەڵام تۆ لێرەنیت،
ڕۆحی خۆت لەجەستەی ئەو کچانەدا بدۆزیتەوە،
بەکۆڵەپشتێکی قورسو جەستەیەکی شەکەت و
دڵێکی پڕلەئەوینەوە،
لەفێرکردنی مناڵان دێنەوە.
تۆ لێرە نیت و درختەکانی ئەمشارە لەبری میوە،
سەری شۆڕشگێڕەکان دەگرن.
تۆلێرە نیت و مەرگ لێرە پیاسە دەکات.
تۆلێرە نیت و توڕەیی ،
وەک مناڵێکی ژیکەڵانە گەورەئەبێت.
تۆ لێرە نیت و ئەو منداڵە زمان فسە نابینیت،
بەئازادی دەگوت نان،
ئێستا گەورە بووەو بووەبەمامۆستا،
بەڵام تۆلێرە نیت و نایبینیت،
کاتێ بەدەباشیرێکی سپی،
لەسەر تەختەڕەشەکەی غەدر دەنوسێت:
ئەوڕۆژەش دێت ملی تۆ
پەتی سێدارەکە دەخنکێنێت!

هەردی شەفیق

Member of

More Clubhouse users