Ramyar Moradi on Clubhouse

Updated: Oct 17, 2023
Ramyar Moradi Clubhouse
118 Followers
53 Following
@halo.peter Username

Bio

داگیرکەری دڵ پڕ لە قین
دڕندەی بێ ویژدان و دین
ناتوانی واکەی کورد نەبین
هەر کورد بوین و هەر کورد ئەبین
لە پێش ئاگر پەرەستی دا
لە پێش موسوڵمانێتی دا
لە دیلی و لە سەربەستی دا
هەر کورد بوین و هەر کورد ئەبین
نە عەرەبم نە ئێرانیم
نە تورکێکی شاخستانیم
نەك هەر من خۆم، مێژووش ئەڵێ
کە کوردم و کوردستانیم
نە نەگییە و نە پیاوەتی
جیاوازی نەتەوایەتی
بڕیارە و مێژوو داویەتی
کە کورد بین و هەر کورد ئەبین
گەلان هەموو برای منن
هەر زۆرداران و دوژمنن
داوای وڵاتی کەس ناکەم
پەنجە بۆ مافی کەس نابەم
بۆ مافی گەل و خاکەکەم
هەتا ماوم خەبات ئەکەم
داگیرکەری دڵ پڕ لە قین
دڕندەی بێ ویژدان و دین
گەر قەندیل و ئاگری و شیرین
یەکسان کەی لەگەڵ رووی زەمین
ناتوانی واکەی کورد نەبین
هەر کورد بوین و هەر کورد ئەبین

Member of

More Clubhouse users