چاوتان له ناو تاریكیدا تا ئەم خواره هەتەر ناكات
بیرتان ئاسمانێكی تەسكه
هێنده بەرچاوتان تاریكه
نازانن ڕۆژ له ئاسۆی كام پێدەشتەوه سەر هەڵدێنێ
هەر به تەشیه كۆنەكەتان دەیڕێسن و له بیری نوێ سڵ و سركن،
هەر ئەڕۆن و هەر به ناقی قووڵی زوڵمەتا ڕۆ دەچن
چراكانیش كز ئەسووتێن
هێندێ چرایش چاوی گورگن
كاروان! كاروان!
هۆ كاروانی سەر لێ شێواو!
ڕێگەی تازە بدۆزنەوە