کۆتایی ئێمە کاتێکە
کە کۆتایی هەناسە هات
یا خۆ باتان لە گڤە خست
گەر توانیتان زریان بگرن
نەتان هێشت ئیتر خۆر هەڵبێ
نەتان هێشت باران دابکاو
چەخماخەتان کەلەبچە کرد
ئەوەی کە هەرگیز ڕوو نادا
گواستنەوەی قەندیلەکانە
شاردنەوەی باڵای شەهیدە
کپ کردنی باهۆزەکەی سروودمانەو
نوشتانەوەی تیشکەکانی باوەڕمانە
ئەوەی هەرگێز نایەتە دی
لە بیر بردنەوەی مناڵی سەر قەمەیەو
قیژەی خێناوی ژنانەو
خنکاوەکانی گۆمی وان
ئەوەی ئایەو نابێ بە نا
کووژانەوەی ئایندەیە
لە چاوی یەک بە یەکمانا
شێرکۆ بێکەس