I believe in strong women. I believe in the woman who is able to stand up for herself. I believe in the woman who doesn't need to hide behind her husband's back. I believe that if you have problems, as a woman you deal with them, you don't play victim, you don't make yourself look pitiful, you don't point fingers.
بهێڵە با بکەویت!
کەژاڵ ئەحمەد
بەرز بفڕە با بکەویت...
کەوتن لەبەرزاییەوە،
چێژێکی بێوێنەی هەیە.
وەک چێژی فڕینە
لەنزمایی پڕ هەراوە،
بەرەو ئاسمانێکی کپ و فراوان.
زۆر لەمێژە ،
کەوتن لە بەرزاییەوە
بووە بە پیشەی ئازاکان.
لێگەڕێ جیاواز بکەویت .
دەکەویتە باوەشی منەوە !
بهێڵە با بکەویت...
ئەوەی هەرگیز نەکەوتووە
وایدابنێ نەژیاوە،
نە ڕۆژێ لەڕۆژان مردووە!!