hawkar bangladeshy on Clubhouse

Updated: Sep 13, 2023
hawkar bangladeshy Clubhouse
91 Followers
447 Following
@bangladeshy Username

Bio

گه وره به تابچوك نه بى ئه فلاتون درۆى فه رموو كاتيك ووتى بچوك به تا گه وره بى لئره بچوكه كان ته نها خزمه تكارى

…………………………………………………………………
له والى فه يسبووكم ده توانى خوئنه رى سه رجه م ئه و بابه تانه بيت كه نووسيوومه به م ناونيشانه ى خواره وه
Hawkar ak-rughzai

منداڵ بووم ھەندێک جوچکەم ھەبوو، یەک یەک گەورەم کردن و پێمگەیاندن، پێیانەوە زۆر ماندووبوم، لێ کاتێک ئەوان گەورە بوون، پشیلە ھاتوو یەک یەک ھەمویانی برد...

گەورەتربووم و کیژێکم خۆش دەویست، وردە وردە پەروەردەم کرد، بەو جۆرەی ھەر کە خۆم دەمەویست، لێ کاتێک کامڵ بوو، کەسێک ھاتوو ئەویشی برد...

گەورەتربووم و ساڵانێکی درێژ کارم دەکرد، بڕێک پارەی باشم پێکەوەنا، لەبەروارێکدا، کەسێک ھات و زۆرینەیانی لە ماشێنەکەمدا برد...

ئیدی ئەوەی کەمایەوە، ئاو ھەواو زەوی نیشتیمان بوو، دواتر کۆمەڵێک خەڵک لە شاخەوە ھاتن ئەویشیان برد...

* ئەم دونیایە بۆخۆی ھەر دونیای لەدەست دانە...

مرۆڤ خاوەنی ھیچ نیە، تەنھا خۆی و قاوغەکەی نەبێ،
لە کۆتایدا کۆمەڵێک کەس ئەویش دەبەن بۆ گۆڕستان....

---------------

لەسەردەمی باوکی من دا، خانویەک بە سیازدە ھەزار بوو، ئێستا کەمن کوڕی ئەوم و لە سەردەمەکەی مندا خانویەک بەنزیکەی و بەبڕی ٥ تا ١٥ دەفتەر دۆلارە،

لەسەردەمی باوکی مندا، ھەشت مانگ بەسبوو، بۆ کڕینی خانوو، ئێستاو لەسەردەمی مندا نەک بەتەنھا خانوو بەڵک و بەتەنھا زەویەکەی، ١٥ سالی کاری دەوێ کڕینی،

ئەمشەوو لە سولحی خێزانێکی دۆست بووین،
پاش دەمە بۆلەو وتی وتیەکی درێژ،
کیژێکی لاوو ھاوسەرەکەیمان پێک ھێنایەوە،

شەڕی ئەوان لەوەوە دەستی پێدەکردو ھەر بەوەش کۆتای دەھات، کە کوڕە خانویەکی جیا بۆ ھاوسەرەکەی بکات،

کچە زوزو ڕوی دەمی دەکردە مێردو دەیگۆت: تۆ چیت لە باوکی من کەمترە؟ ئەو کە دایکمی ھێنا خێرا خانوی جیای بۆکری تۆ بۆ ھەمان کار ناکەی؟
وەک ئەو پیاوبەو خانویەکی جیام بۆبکە؟
چیتر من ناتوانم لەگەڵ مالی باوکت بژیم،

نزیکەی ٥ خولەک قسەکردنم بەرکەوت بە کچەم گوت، کە ئێستا نوسراوەکەم دەبینێ و ھێندەی خوشکێک نازی ھەیە، کە سەردەمی باوکی ئەو، وە سەردەمی ئێمە و مێردەکەی کەنەوەی ئەوانین زۆر جیاوازە،

ئەھا لە فیلمی مارمێلکەدا، رەزا مارمێلکە چەند جوان بە حاجی فەزڵی دەڵێ:

جاجی لەسەردەمی تۆدا خەلکی بە دە ھەزار تمەن ژنی دەھێنا،
ئێستاو لەم سەردەمەدا بە دەھەزار تمەن کەس تفیشت تێناکات،!

سەردەمەکان دەگۆڕێن، لێ ئەوەی کە ھەرگیز ناگۆڕێ تێگەشتنی ئینسانی کوردەو ھەر ئەمەیە کێشەی گەورەی نیوەی کۆمەڵگا....

تورکەکان ووتەیەکی ناوازەیان ھەیە، ئەوان دەڵێن:
تێگەشتن، باوکی چارەیە،

ئەوانەی کە تێدەگەن، پێدەگەن،
ئەوانەی کە تێناگەن ئەوەشی ھەیە وێرانی دەکەن..

Last 10 Records

if the data has not been changed, no new rows will appear.

Day Followers Gain % Gain
September 13, 2023 91 +8 +9.7%
October 02, 2022 83 +1 +1.3%
August 10, 2022 82 -1 -1.3%
May 28, 2022 83 +3 +3.8%
April 20, 2022 80 +1 +1.3%
March 13, 2022 79 +5 +6.8%
January 15, 2022 74 +2 +2.8%
December 08, 2021 72 +18 +33.4%

Charts

Member of

More Clubhouse users