Hemn Hussein on Clubhouse

Updated: Sep 13, 2023
Hemn Hussein Clubhouse
35 Followers
20 Following
@babahemn Username

Bio

لێرە پیاوێک هەیە
هەموو ڕۆژێک دێڕەکانی هیچ
دەنووسێتەوە
دەمەو ئێواران بەهەتاودەڵێت:
چیتر ئاوامەبە
شەوان لە ئامێزی ئاسودەی
بێباکیدا دەخەوێت.

ئەو ئیتر بێزارەلەوەی
هەرجارێک دەدات لە دەرکی ئایندە
پیرێکی چڵکنتر دەرگای لێدەکاتەوە.

ئەو سەربازێکە
لەجێگای پلاک
ڕابردووی کردوە بەملیدا
لە پێناسەی خۆیدا نووسیویەتی:
هەورنییە جارێک لێیەوەنەباریبم
ڕوبارنییە جارێک پێمدا تێنەپەڕیبێت
هەرچی باخی بەهارە جارێک ماڵاوایی لێکردووم.
پاییز هەموو ساڵێک بۆ دیدەنی من دێت.

ئەو پیاوێکە لەگەڵ نەفەسی هەر جگەرەیەک
گۆرانیەکی ناساز بە ئاوازێکی ڕەشەوە
بۆ ڕابردوو دەچڕێت.

ئەو دەڵێت:
شەوم خۆشدەوێت ئەو دەمەی
ڕووی ڕەشی هەتاو هەڵدەداتەوە
پاییزم خۆشدەوێت
ڕوپۆش بەڕوپۆشی باخ دەدڕێت.

بێزارە لەو کاکتۆسانەی بە گوڵێک دەیانهەوێت
هەرچی دڕکیانە بیچەقێننە دڵی ئەو تەنهاییە.

چیتر گلەیی ناکات ئامێز لە تەنهایی خۆی دەدات و
دەڵێت:
ئەوە دەستە لە چقڵەکان هەڵدەچێت
ناسکیە خۆیدەسوێت لە نوکی تیغەکان
دەڵێت:نیشتیمان حەشارگەیەکی باشە
بۆ شاردنەوەی ئەو هەموو ترسەمان.

لە توڕەییدا هاواردەکات:
گەورەم گلەیی ناکەم
منیش لە ئامێزی سۆزانیەکاندا
بەبیرم نامێنێت
بەمنداڵی چەند کەلام دۆڕاندوە
گوێچکەکانم تاقەتیان بە بیستنی
چریکەی باڵدارانی ناو قەفەز ناشکێت
بیرم نامێنێ بۆدەسکەوتنی پەڕێکی سەوز
چەند هێلانەم وێرانکردوە
ئەو چۆلەکانەم بیردەچنەوە
کە لەدەمی ئەوینبازیدا دارلاستیکەکانم دەیپێکان.

لەدەمی خەمباریدا
بەزەردەخەنەیەکەوە دەنووسێت
ئەی یار داستانێکی هێندکۆنیت
بیرم نایەت لەکام کۆناراوە
کەوتیە گیرفانۆچکە چڵکنەکەی ناو سینەوە
ئیدی وەک کوڵمەکانت ڕەنگت کاڵبۆتەوە
لە حیکمەتەکانی خودا دەچی
بۆمناخوێنرێیەوە
لێتتێناگەم.

دەبینی
پیاوێک هەیەلێرە، چەند زانایانە فێربووە
دەست بەتەنافی کورتی ئەم دڵخۆشیە درۆینەوە بگرێت؟
ئازار ناولێدەنێ ڕەنگ
بەخەتێکی تۆخ
لەخەونە کاڵەکانی دەنووسێت ڕاستی
بە هاوڕێم بانگی باکان دەکات
ئەو دەڵێت:
دەریا بەرلەوەی کەناری پەیدابێت
هی من بوو
من ڕێم بە ڕوبار نیشاندا تا خۆی لێون نەبێت
باخ بەرلەوەی دزی لەمن بکات
نەیدەزانی میوەبگرێت.

بابا هێمن

Member of

More Clubhouse users