🇫🇷.🇩🇪 | Syks und leben
15 years for you, one day for me
🌿
GERMAN📍
پێم دەڵێ تەرکی بکە
مەخۆرەوە
زەرەری زۆرە
هەم مادی
هەم مەعنەوەی
هەم شەخسيەتی کۆمەڵگا
لەدەست دەدەی!!
ديسان هات
دەڵێ بۆتەرکی ناکەی
ئێ بۆ ؟
زۆر خراپە ئەت کوژێ
نەعلەتی خوات لێ کراوە
واز بێنە لەم قوزەڵقورتە
بەدەم پێکێکەوە وتم باش
تۆش تەرکی بکە
وتی چی
ئەم خووە پيسەی کۆمەڵگاکەت
کام خو ؟
تەداخول کردن
بێدەنگ بوو
وتم
تۆدەزانی ئەم ئاوە تاڵە
نۆشی دەکەم
دەرمانە دەرمانە
تۆدەزانی سارێژی خەمەکانی
ناخی دڵی منە
تۆدەزانی ئلهامی ناخی
گشت شاعرێک تەنها (مەيە)
بۆگشت خەمێ هاودەمە
ساڕێژکەری قوڵترين برين
هەر (مەيە)
ديسان پێکێکم تێ کردوو
بەديارجگەرەيەکەوە
هەناسەيەکی قوڵم هەڵمژی و
سەيرێکی ئاسمانم کردوو
دوو ئەستێرەی درەوشاوەم بينی
وتم بەخۆشيتان
چەند جوانن
دوريشن لەيەک بەڵام هەرجوانن
هێشتا هەرسەيری دەکردم و
دەی گووت من بۆ تۆمە
وازلەم ئاوە تاڵە بێنە
جگەرەکەم تەواو بوو
پێکێکی ترم سارد کرد
سەرم هەڵبری
وتم بەخۆشيتان
🍻✨