دایە دایە بۆچی وڵام نادەیتەوە
بۆچی وەک جاران بانگم ناکەیتەوە
دایە ترسی باوەشی گەرم و سۆزی تۆ
بێ تۆ هەر خەریکی شین و رۆرۆم
دایە ئەزانی ژیان بێتۆ هیچ تامی نیە
هەولەکانم دایە بێ تۆ لەو ژیانە هیچ سودی نییە
دایە هەر رۆژێکم بۆتۆ وەک ساڵێک وایە
شەوەکانی بێ تۆیم خەو لەوچاوانەم نایه
دایە ئیتر من بەکێ بڵێم برسیمە
دایە هەموان لێم ئەپرسن نازانن چیمە
دایە کەس نازانێ من برینی تۆم هێشتا لە دل ماوە
دایە هێشتا فرمێسک لەجاوم ماوە
دایە بپارێوە خوا کە منیش بێنێت بۆ لات
نەکا گوڵی ماتم بۆ دەریای خەم ببات
دایە چاوەرێکە ئەوە منیش دێم
دایە من ئەهلی دۆزەخم لە دەرەوەی دەرگای بەهەشت چاوەرێم
جارێ ماڵ ئاوە دایە 😞💔
بەهەشتێک هەیە
دڵنییام، دایکم لەوێیە.
...

شوێنێک هەیە
ئەگینا دایکەکان بۆ کوێ دەچن
مردن بەتاڵترین وشەیە
ئەبێ ناوەکەی بگۆڕین
بڵێین: سەفەر ڕۆیشتن بۆ شوێنێک
شتێکی وا
نزیک میهرەبانی خوا.
...

دایکم ئاوێکی سازگار بوو
هەستم بە تینیوێتی نەدەکرد.
دایکم گەرمی ژیانم بوو
هەستم بە هەناسەساردی نەدەکرد.
...

دایکم دەبینم لە خەوندا
دایکم دەبینم لە ڕۆژدا
دایکم دەبینم لە شەودا
لە باران و بەفرو شنەبا و
کازیوە و تەمدا.
...

دایکم هەم دایک و هەم باوکم بوو
دوای چڵ ساڵ بێ باوکی
هەستم بە بێ نازی نەکرد
لەگەڵ مردنی دایکمدا
وا دەزانم
هەزار ساڵە بەدبەخترین هەتیوم.
...

دایکم لە خەڵکی ئەم سەردەمە نەدەچوو
کە قسەی دەکرد دڵی دیار بوو
دایکم لەگەڵ میهرەبانی و دەردەسەری ڕۆژگارا یار بوو.
...

ژیانی دایکم سێ شت بوو بۆ ئێمە
ڕەنج و ...
وەفا و ...
خۆشەویستی
...

لە هەرکوێیەک بم
کە باران دەبارێ تەڕ دەبم بە سۆزی دایکم
کە خۆر هەڵدێ ڕوخساری دایکم دەبینم
لە شنەبای بەیاندا بۆنی هەناسەی دایکم دەکەم
...

خودایە ئەمە چ ئازارێکە
دایکم لە گۆڕدا ڕاکشاوە و
من بە شەقامەکاندا دێم و دەچم
دایکم لە گۆڕدایە و
من دەبێ بژیم
من دەبێ قسە بکەم، نان بخۆم
بخەوم ….
...

دایکم مانگای خۆشدەویست
بە شەنی سۆز، پوشی دەکردە خەرمان
بە قرچەی هاوین خەرمانی دەکردە
مەکینەی ئو
ئومێدەوە،و کای دڵنییایی دەهێنایەوە بۆ ماڵ
مانگای تێردەکرد و
شیرەکەی دەکردە ماست و بە پارەکەی خەرجی ئێمەی دەکرد
...

بڕوام نەبوو دایکم دەمرێ
چونکە دایکم هیچ بۆ خۆی نەژیا
لە پێناوی ئێمەدا
ژیانی خۆی لە بیرکرد
...

دایکم تەواو ئامادەی مردن بوو
هیچ نەما بۆمان نەکات
کچ و کوڕەکانی گەورەکردن و ...
نەوەی نەوەکانی لە ئامێزگرت
دایکم هیچ نەما بۆمان نەکا
کاری خۆی تەواو کرد
بۆیە مرد.
...

هەرچەندە بڕوا بە مردنی دایکم ناکەم
هەمیشە وەک سێبەرێک
دایە گیان بێرە خەوم چاوم بۆتۆ نابینایە.
مناڵ بووم بۆت ئەگریام ئێستاش ئەڵێم دایە.
کاتی بەیانیانی جەژن هەروا ئەزانم جارانە
کە کاتی هۆشیم دێتەوە دایکی من لەگۆرستانە💔😞 ..𝒹𝒶𝓎𝒶 ℊ𝓎𝒶𝓃..
هەمیشە بلێ
حسبي آللۂ لا ٳلۂ ٳلا هۅ علیە
توکلت
وهو رب العرش العظیم
if the data has not been changed, no new rows will appear.
Day | Followers | Gain | % Gain |
---|---|---|---|
November 01, 2023 | 276 | -36 | -11.6% |
January 25, 2022 | 312 | +83 | +36.3% |
December 18, 2021 | 229 | +11 | +5.1% |