Hajy 69 on Clubhouse

Updated: Aug 23, 2023
Hajy 69 Clubhouse
39 Followers
65 Following
@1994rh Username

Bio

👻 alanomar199
🇸🇾🇹🇷
ئەو ژنەی
له بەردەم ڕوخساری شیرینی پیاوێکدا
که خۆشی ئەویٚت
عەیارانە دەستی ئەگرێت بە چاویەوە و
ئەلٚیٚ سەرم زۆر ئەیەشیٚت
له ڕاستیدا نه سەری ژان ئەکات نە هیچ
پیٚویستی بەوەیه سەر بخاته سەر شانەکانی و
ئارامانە چاو لێک بنێت...

ئەو ژنەی
له تەنیشت هەناسەی گەرمی پیاوێکدا
که خۆشی ئەویٚت
بە پرچی تەڕو باوەشێکی پڕ میهرەوە ڕاکشاوه..
جارجار لەبەر خۆیەوە ئەلٚیٚت
ئەم هەوا سارده له کوێوە دێت
له ڕاستیدا نه هەوا ساردە و نه هیچ سەرمایەک دێت
ئەیەوێت پیاوێکی بێ شعور
گەرمه باوەشێکی بکات
دەنا جەهەنم له ناخی ژنێتیدا کڵپه ئەکات...

ئەو ژنەی
له بەردەم پەیکەری ساردی پیاوێکدا
که خۆشی ئەویٚت
بیٚ ئەوەی که شەرم بکات
دوای خواردنەوەی قاوەیەک و شوکوڵاتەیەک
به خیٚرایی سووراوەکەی له جانتاکەی دەرئەهیٚنیٚت
ڕاستیت ئەویٚت لیٚوەکانی نه کاڵ بوونەتەوه و نه هیچ
مەبەستییەتی ئەو پیاوە شعوری هەبێت
لێی بڕوانێت و پێی بڵێت
بۆ عەزیٚتی ئەو لیٚوە جوانانەت ئەدەیت
ئەگەر بڵێم نەک لەم شوێنە
له دونیاشدا من له تۆ جوانتر نابینم
باوەڕ ئەکەیت..؟

ژنەکان لیٚره
بەردەوام ژانەسەریان هەیه
هەمیشه هەست به سەرما ئەکەن
بەردەوام عەزیٚتی لیٚوەکانیان ئەدەن
زۆربەی کات بیٚدەنگن..
گوناه ئەکەن ژنەکان کاتێک خۆیان جوان ئەکەن
گوناهیٚک که لیٚ خۆش بوونی نییه هەرگیز..

گوناهی خۆ جوان کردنی ژنەکان
بێ شعوری پیاوەکانە
هیچی تر..
دەنا ژنەکان له جوانیدا زولەیخان
تا پیرتر بن
جوانییان ژنانه تر دەرئەکەوێت..

چ پەیکەریٚکه ئەو پیاوەی
بێدەنگ ئەبێت
لەبەردەم جوانی ژنێکدا
که بۆی ئەمرێت..
ڕەنگه بڵێن هیچ نییه..
ئاساییه..
بەس من ئەڵێم ئەوپەڕی بێ شعورییه..

پیاو نەبوون ڕێگرنەبێت
ژن هەمووکاتێک ژن ئەبێت...

دواجار
ڕوخساری ژنێتی خۆی جوانه
پێویستی به خۆ جوان کردن نییه
بوێری دەوێت
تا جوانتر دەرکەوێت..


my job/
petroleum refining⛽

Member of

More Clubhouse users