کڵابی گوتاری سەربەخۆیی
♦️ ئەرک و ڕوانگەکان:
📌 ئەم کەناڵە مەکۆیەکە بۆ کۆکردنەی ئەدەبیاتی سەربەخۆییخوازی وەک کتێب، گۆڤار، وتار و هەر بەڵگە و ماتریالێکی هزریی نووسراو، دەنگی و ڕەنگی بە ئاراستەی سەربەخۆیی کوردستاندا
📌 کەناڵی گوتاری سەربەخۆیی دەبێت بە ژێدەر و چاوکانییەک بۆ لەدەوری یەک کۆبوونەوەی سەربەخۆییخوازان، لێکۆڵەر و توێژەرانی هزری سەربەخۆییخوازیی کوردستانی و شوێنێک بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمە هزرییە نوێیە سەربەخۆییخوازانەکان.
📌 سەربەخۆییخواز بەو کەسە دەوترێت تەنیا پرۆژەیەکی سیاسی کە بۆ کوردستان پێی باوەڕمەندە و کاری بۆ دەکات، پرۆژەی دەستەبەرکردنی سەروەریی نەتەوەیی و سەربەخۆیی کوردستانە. پەسن کردنی هەر چەشنە پرۆژەیەکی کەمتر لە سەربەخۆیی، بەواتای سەربەخۆیینەخوازییە.
📌 سەربەخۆییخوازی نەک بە واتای داواکردنی سەربەخۆیی لە بارەگای دوژمن، بەڵکو بە واتای نەتەوەسازی و داڕشتنی ژێرساختی پێویست بۆ دەوڵەتی سەربەخۆی نەتەوەییە.
📌 کوردستان وڵاتێکی کۆڵۆنی و داگیرکراوە کە تەنیا و تەنیا نیشتمانی کوردستانیانە، هەموو ناکوردستانییەک لە نیشتمانی کوردان داگیرکەر بە هەژمار دێن.
📌 ڕزگاری نەک بەواتای دەستەبەرکردنی دەسەڵاتێکی خۆجێی، بەڵکو تەنیا و تەنیا بە واتای گەیشتن بە سەروەریی نەتەوەیی و سەربەخۆییە.
📌 سەربەخۆییخوازی بەرامبەر بە ڕەگەز بێلایەن و یەکسانیخواز و شایستەسالار و زانستسالارە؛ بەو واتایە کە ڕێگە بە سەروەری هیچ ڕەگەزێکی بەسەر ڕەگەزی دیکەدا نادات، هەر مرۆڤێکی کوردی شایستە و خاوەن زانست و کۆمپتانس ڕێگەی پێشکەوتنی واڵایە و هیچ هێزێکی مافی سنووربەندی نییە.
📌 بەرژەوەندیی گشتیی نەتەوەیی لە سەروو هەموو بەرژەوەندییەکە. بەرژەوەندیی هیچ بەشێکی کوردستان، هیچ حیزب و لایەن و ڕێکخراوێکی سیاسی، هیچ دامودەزگا و دامەزراوەیەک، هیچ چین و توێژ و کۆڕ و کۆمەڵ و تاک و کۆیەک نابێت لە دژی بەرژەوەندی گشتیی نەتەوەیی بێت.
📌 بەرژەوەندیی گشتیی نەتەوەیی بریتین لە سەرەوەریی نەتەوەیی، گوتارسازی نەتەوەیی، قوتابخانەی هزری نەتەوەیی، مەعریفە سازیی نەتەوەیی، بزاوتی ڕزگاری و سەربەخۆیی، یەکێتیی نەتەوەیی، یەکڕیزیی نیشتمانی، نەتەوەسازی و ژێرساختسازی نەتەوەیی، پاراستنی ژینگە و سرووشتی کوردستان، سایکۆلۆژی و مێنتاڵیتەی سەروەری، هۆشمەندسازیی نەتەوەیی، هێزمەندسازی کەسێتی، ئابوریسازیی نیشتمانی، شارومەندسازیی کوردستانی، یاسامەندسازیی نەتەوەیی، دامەزراوەسازیی نەتەوەیی، ڕایەڵەبەندیی نیشتمانی و ڕیکوردیستانیزاسیۆنی ناوچە لەدەستچووەکان.
بۆ درێژە ئەم بابەتە بروانن :
https://t.me/kurdistanserbexo/29
Day | Members | Gain | % Gain |
---|---|---|---|
May 27, 2024 | 202 | +9 | +4.7% |
March 05, 2024 | 193 | +6 | +3.3% |
January 15, 2024 | 187 | +4 | +2.2% |
December 01, 2023 | 183 | +3 | +1.7% |
October 27, 2023 | 180 | +9 | +5.3% |
September 27, 2023 | 171 | +8 | +5.0% |