مــــیوانــــی ئارونـــــ on Clubhouse

مــــیوانــــی ئارونـــــ Clubhouse
1k Members
Updated: Mar 23, 2024

Description

ئەی یار
ئەی تاقانەترین شەراب لەم تاعوونەدا
ئەی شەوی من لە ناو ئەم ڕوناكییەدا، كە ژەھرە
قەفەزی من لە ناو ئەم ئازادییەدا، كە زیندانە
تۆ پەڕوباڵی بازەكانی منت بەست لەم فڕینەدا، كە مەرگە
تۆ منت بە سیاھی و مەرەكەبی شەڕ ڕەنگكرد
لە شەوێكدا ئاسنگەران، مانگیان لەسەر سندانەكانیان دەشكاند
خواكان شەڕیان لەسەر سێبەرەكانی یەكتر دەكرد
فریشتەكان خەزینە بەتاڵەكانی بایان لە ناو یەكتردا بەشدەكرد.

ئیدی ژیان شكستی دواھەمین حوڕمەتی من و تۆ بوو...

ئەی شەڕانگێزترین یار، ئاوێنەم لە بەھەشتێكدا سیماكانی سپیین وەك خامی تابووتەكان/ تاریكیم لە بەیانییەكدا، ھاوڕێكانم ناز بەسەر دەرگای دۆستایەتیمدا دەكەن/ ئەی حەسودیم لە زەوی، لە گیا، لە باڵندە كۆچەرییەكان.

من ڕقم لە خواكانە كە قەترە خوێنی منیان لە خوێنی تۆ جیاكردەوە.

ڕۆژێك تێدەگەن باس لە چ وێرانەیەك دەكەیت
تێدەگەن ئەفسانەكانی تۆ چەند لە حەقیقەتەكان، ڕیایی تۆ چەند لە چاكەكان، چاكەی تۆ چەند لە موعجیزەكان گەورەترە
ڕۆژێك تێدەگەن، نەوسی من نەوای چ پێشبینییەكە
سازی من سازی ئەو بومەلەرزانەیە كە خاك شیریان دەداتێ
سازی من سازی ئەو شەھێنانەیە، ئاسمان لە قەفەزەكانی ڕۆحیدا ھەڵیگرتوون
تۆ دەشتی منت بە نھێنییەكانی زەوی و كلیلەكانی خەیاڵ شارەزاكرد / تۆ منت بردە سەر پاشماوەی بەھەشتەكان و سفرەی تەفروتونابوونی بنەماڵەكانی شیعر / تۆ ئەو ئاسمانانەت پیشانی مندا كە ئاسمان دەیشارێتەوە (تا ئاسمانێكی دیكەمان لێدیارنەبێت) / بەڵام سەیركە عەشق لە چ دەرگایەكی پێداین...
بە چ ڕێگایەكدا بردینی
بە چ ئاوێنەیەكی ناساندین.

‎(ئەمە نھێنی نەبووە و ھەرگیز نھێنیش نەبووە)
ئەوەی لە ناو گەردەلوكاندا بەجێدەما، من بووم
ئەوەی لە مەیدانی سێدارە و فەنابوون و ئەشكەنجەدا تەنیا لەسەر سەكۆكان بەجێدەما
ترنی





bakm ba kas nya hamutan bron ba jahnam🖤🖤

Last 30 Records

Day Members Gain % Gain
March 23, 2024 1,055 0 0.0%
February 02, 2024 1,055 0 0.0%
December 19, 2023 1,055 0 0.0%
November 08, 2023 1,055 -2 -0.2%
October 08, 2023 1,057 0 0.0%
September 09, 2023 1,057 0 0.0%
August 11, 2023 1,057 0 0.0%
July 10, 2023 1,057 0 0.0%
June 17, 2023 1,057 -25 -2.4%
March 16, 2023 1,082 -18 -1.7%
March 11, 2022 1,100 -145 -11.7%
November 21, 2021 1,245 -5 -0.4%
November 19, 2021 1,250 -1 -0.1%
November 18, 2021 1,251 -5 -0.4%
November 16, 2021 1,256 -1 -0.1%
November 15, 2021 1,257 -1 -0.1%
November 13, 2021 1,258 -5 -0.4%
November 09, 2021 1,263 -5 -0.4%
November 06, 2021 1,268 +1 +0.1%
November 05, 2021 1,267 +8 +0.7%
November 04, 2021 1,259 +16 +1.3%
November 01, 2021 1,243 +3 +0.3%
October 31, 2021 1,240 +11 +0.9%
October 30, 2021 1,229 +6 +0.5%
October 29, 2021 1,223 -1 -0.1%
October 28, 2021 1,224 +4 +0.4%

Charts

Some Club Members

More Clubs