ئێمە مرۆڤ وەکو بونەوەرێک دەبینین کە دەتوانێت لەزۆر ڕووەوە لێهاتووبێت دەربارەی تێگەیشتن لە ژیان. بەدرێژایی مێژوو و بەتاقیکردنەوە(سەرەڕای هەموو کەموکورتییەکانی)، مرۆڤ توانیویەتی زۆر شت تێبگات و لێکدانەوەی فرەچەشن و هەمەڕەنگ بدات بە خۆی و سروشت و گەردوون. نهێنیی ئەمە، لە چالاکیی مێشکی مرۆڤدایە. هۆشمەندی دەشێت کەرەستەیەکی کاریگەر بێت بۆ پەرەپێدانی ژیان و خۆشگوزەرانی و پاراستنی ژینگە. کاراترین شێوازی بیرکردنەوەش لەزانستدایە.
تێڕوانینە جیاوازەکان هزری مرۆڤ دەوڵەمەند دەکەن و ئاسۆکانی شیکردنەوەکانمان فراوانتر دەکەن. بەڵام پێویستمانە بکەوینە سۆراخی ئاڵوگۆڕی ڕا و تێڕوانینەکانمان. ئەمە، جگە لەوەی لەسەرەوە باسمانکرد، لەلایەکی دیکەیشەوە دەبێتە ڕایەڵەیەکی گونجاوی پەیوەندیی نێوانمان.
بۆیە دروست وایە، هەوڵمان مکوڕانە بێت لە هێنانەکایەی زمینەیەکی ساخڵەم بۆ سەکۆکانی فێربوون و گفتوگۆ. ئومێدیشمان وایە لێرە ئەم ئامانجەمان پێکابێت.
Day | Members | Gain | % Gain |
---|---|---|---|
May 06, 2024 | 561 | +6 | +1.1% |
February 19, 2024 | 555 | +3 | +0.6% |
January 04, 2024 | 552 | +4 | +0.8% |
November 21, 2023 | 548 | +10 | +1.9% |
October 19, 2023 | 538 | +6 | +1.2% |
September 19, 2023 | 532 | +11 | +2.2% |
August 21, 2023 | 521 | +2 | +0.4% |