ئامینە کاکەباوە سیمبولی کوردواری.ئامینە کاکە باوە ژنێکی ئازاو سیمبولێکی نەتەوەیی
ئامینە کاکە باوە ژنێک خاوەنی کاریگەرییەکی گەورەوە لەسەر بیرکردنەوە و لەسەر داڕشتنی سیاسەت لەوڵاتی سوید، ئامینە کاکە باوە ساڵانێکی لەجەنگدایە بۆ بەرگریکردن لەدۆزی کوردو لەپێناو یەکسانییو ئازادیی ژنانو بونیادنانی دونیایەکی دادپەروەترو دیموکراسیتر کە ڕێز لەجیاوازییەکانی یەکتر بگرین تێدەکۆشێت، ئامینە لەخێزانێکی گەورەدا لەدایکدەبێت، خێزانێک بەهەشت مناڵەوە، کەس پێشبینیی ئەوەی نەدەکرد، خاتوو ئامینە ببێت بەو ناوە گەورەو گرنگەی ناو مێژووی سیاسیی لەوڵاتی سویدو ناوچەکە دەنگبداتەوە.
#amineh_kakebawe
چیرۆکی ژیانی ئامینە کاکە باوە چیرۆکی کچێکی گوندە بەناوی تورجان لەسەقز کە فەرماندەی بنکەی سوپای پاسداران لەگوندەکەیان فشاردەخاتەسەر ماڵی باوکیو دەیەوێت هاوسەرگیریی لەگەڵ ئامینەی 13 ساڵاندا بکات، بەڵام خاتوو ئامینە بەو منداڵیە تەسلیمی ئەم بڕیارە نابێتو هەڵدێتو پەیوەندیی دەکات بەکۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کە حزبێکی سیاسی چەپی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەو دەبێتە پێشمەرگە، دوای شەش ساڵو لەساڵی 1992، ئامینە لەتەمەنی 19 ساڵاندا، کۆمەڵە بەجێدەھێڵێتو لەسوید دەبێتە پەنابەر، دەستپێکی ژیانی ئامینە لەتاراوگە قورسو گران دەبێت، شەوانە دەخوێنێتو ڕۆژانە کاردەکاتو ھاوکارییش بۆ خێزانە ھەشت کەسییەکەیان لەئێران دەنێرێتەوە. https://www.sharpress.net/op-detail.aspx?jimare=205367#link
Day | Members | Gain | % Gain |
---|---|---|---|
June 22, 2024 | 45 | +2 | +4.7% |
March 18, 2024 | 43 | +7 | +19.5% |
January 28, 2024 | 36 | +1 | +2.9% |
December 14, 2023 | 35 | 0 | 0.0% |
November 05, 2023 | 35 | 0 | 0.0% |
October 05, 2023 | 35 | +3 | +9.4% |
September 06, 2023 | 32 | +3 | +10.4% |
August 08, 2023 | 29 | 0 | 0.0% |