Rasty ڕاســــتـــی on Clubhouse

Rasty ڕاســــتـــی Clubhouse
825 Members
Updated: Mar 18, 2024

Description

﷽ ـ
فَرِيقًا هَدَىٰ وَفَرِيقًا حَقَّ عَلَيْهِمُ الضَّلَالَةُ ۗ إِنَّهُمُ اتَّخَذُوا الشَّيَاطِينَ أَوْلِيَاءَ مِن دُونِ اللَّهِ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُم مُّهْتَدُونَ ‎﴿٣٠﴾
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
👥ژوورێک بۆ لێکدانەوەی بابەتگەلی ئایینی و سوود وەرگرتن لە قورئانی پیرۆز و فەرموودەی سەحیح و زانستی دینی.
هەروەها لێکدانەوە و شیکردنەوە بۆ ڕووداوە ڕامیاری و کۆمەڵایەتیەکانی کوردستان دەکرێت.
هەموو کەسێک دەتوانێت بە ڕەچاوکردنی ڕێز بۆ ڕای کەسی بەرانبەر و کەڕامەتی میوانەکانمان و هەروەها پاراستنی پڕانسیپە سەرەکیەکانی ژوورەکەمان کە بریتیە لە پیرۆزی ئایینی ئیسلام و خۆشەویستی پێغەمبەری ئیسلام ﷺ و ڕێز گرتن لە داب و نەریتەکان و کلتوور و کەلەپووری باب و باپیرانی کورد، بەشدار بێت و ڕای خۆی بڵێت و پرسیار بکات.
ئێوەش بەخێر بێن🌷
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە ھەرشوێنێک طاغوت ھەبێت لە پاڵیا کۆمەڵێک مەلا و شێخی خۆفرۆش ھەیە کە سوچی نصوصەکان دەگرن و دەیھێنن و کۆفرەکانیان پێدائەپۆشن.

عبداللە ی کوڕی مسعود ( رضی اللە عنە ) دەفەرموێت گوێم لە پێغەمبەر ﷺ بوو دەیفەرموو : زۆر ئاگاداری بەردەرکی وسوڵتان و کاربەدەستەکان بن ھیچ شتێکی دنیایان لێبەدەست نایەت ئیلا بەشێک لە دینەکەتان لەدەست دەدەن.

سوفیانی ثەوری دەیفەرموو : ئەگەر زانایەک یان قورئان خوێنێکت بینی ھانای بۆ مەسول و کاربەدەستان دەبرد ئەوە بزانە دزە ... ئەگەر بینیتان ھانای بۆ دەوڵەمەند برد بزانە ئەوە ڕیابازە و بۆ اللە کار ناکات.

سفیان بن عیینة دەفەرموێت : بەردەوام ئەو زانستە بەرزو گەورە بوو ھەتا بردیانە بەردەم دەرگای پاشاکان و پارەیان لەسەری وەرگرت ، ئیتر اللە بەرەکەت و چێژی لە دڵیان سەندەوە ، وە بووە ھۆی ڕێگری لە کارەکە پێی.

حەسەنی بەصری دەفەرموێت : اللە سێ شتی لە زانایان وەرگرتووە ... ئەی فرۆشن بە نرخێکی کەم ھەموو شتێک نرخەکەی کەمە بەبەراورد بەوەی لای اللە ھەیە ، شوێن ھەواو ئارەزو نەکەون لە زانستەکەیاندا وە لەو زانستەی ھەیانە نەترسن و حەق بڵێن.


سەرچاوەکان : حلیة الاولیاء لابن نعیم ، اخبار القضاء لوکیع ،اخبار الشیوخ واخلاقھم المزور📚
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
إِبن قيم ئەڵێت : قورئان هەمووی لە تەوحید پێکهاتووە

ـ یان هەواڵ و خەبەرێکە دەربارەی خوای گەورە لە ناو و صیفاتەکانی ، ئەمە (تەوحیدی ڕبوبیەت و أسماء و صیفاتە).

ـ یان ئەمر کردنە بە عیبادەتی خوا بەتاک و تەنها و نەهی کردنە لە شیرک ، ئەمەش (تەوحیدی ئولوهیەتە).

ـ یان فەرمان کردنە بە عیبادەتەکانی خوا و گوێڕایەڵی پێغەمبەرەکەی و نەهی کردن و قەدەغەکردنە لەسەرپێچی کردنی خوا و پێغەمبەرەکەی ،ئەمەش حەق و مافی تەوحیدی خوایە

ـ یان هەواڵدانە بە موَحدین بە خۆشی و سەرکەوتن و نەجاتبوونیان ، یان هەواڵە دەربارەی موشریکین بەسزای بەردەوام
سەرچاوە : مدارج السالكين: ٤٦۸/۳📚

Last 30 Records

Day Members Gain % Gain
March 18, 2024 825 +3 +0.4%
January 28, 2024 822 +6 +0.8%
December 14, 2023 816 +14 +1.8%
November 04, 2023 802 +18 +2.3%
October 05, 2023 784 +16 +2.1%
September 05, 2023 768 -1 -0.2%
August 08, 2023 769 +2 +0.3%

Charts

Some Club Members

More Clubs