كۆڕی ڕۆشنگەری on Clubhouse

كۆڕی ڕۆشنگەری Clubhouse
104 Members
Updated: Jun 18, 2024

Description

هاوڕێیانی بەڕێز بەخێر بێن بۆ کۆڕی ڕۆشنگەری

پێش ھەموو شتێك؛ ئەم كۆڕە كۆڕی ھیچ كەسێک یان شارێک یان ناوچەیەک نییە بەڵكوو كۆڕی ھەموو كوردێكە.

💯 لەم کۆڕەدا بەبێ سنوور باسی هەموو بابەتەکانی کۆمەڵگای کوردی دەکرێت و کۆڕی ڕۆشنگەری بێسنوورە لە ڕەخنەگرتن و گفتوگۆ لە هەر بابەتێک💯


✅ ئامانجەکانی کۆڕی ڕۆشنگەری:

1️⃣ گەشەی بیری نەتەوایەتی و وڵاتپارێزی و ھەوڵدان بۆ یەکتر قەبوڵکردن و یەکڕیزی گەلی کورد؛

2️⃣ داکۆکی‌کردن لە مافەکانی ژن (یەكسانی‌خوازی)؛

3️⃣ ھەوڵدان بۆ نەھێشتنی خورافە و كۆنەپەرەستی و دەمارگرژی؛
4⃣ پاراستنی زمانی کوردی (وەکوو ئەرکێک)

5⃣ ھەوڵدان بۆ بەهێزکردنی ئێرادەی تاکی کورد (باوەڕبەخۆبون)؛

6⃣ ھەوڵدان بۆ دروست کردنی کولتووری دیالۆگ و گفتوگۆ؛



🚫🚷🚯یاساکانی کۆڕی ڕۆشنگەری:

1️⃣ بێڕێزی بە هیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە، تکایە بە ڕێزەوە لەگەڵ یەکتر بدوێن، (ئەوەی بێڕێزی كردووە کپ و بێدەنگ دەكرێ چ لە نووسین چ لە وتووێژی دەنگی)؛

2️⃣ ڕێکلام و بانگەشە لەم کۆڕەدا بە هیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە، چ بۆ بابەتی سیاسی یان ئایینی و هەر بابەتێکی دیکە؛

3️⃣ قسە کردن و چەت کردن تەنیا بە زوانی شیرینی کوردی ڕێگەپێدراوە؛
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ


♦️هەر هاوڕێیەک پێشنیاری مژاری هەیە و دەیهەوێ مژار پێشکەش بکات دەتوانێت ڕابگەیەنێت و سودمان پێ بگەیێنێ.

Last 30 Records

Day Members Gain % Gain
June 18, 2024 104 +8 +8.4%
March 16, 2024 96 +1 +1.1%
January 26, 2024 95 +2 +2.2%
December 12, 2023 93 0 0.0%
November 03, 2023 93 +1 +1.1%
October 04, 2023 92 +1 +1.1%
September 04, 2023 91 +1 +1.2%

Charts

Some Club Members

More Clubs