ئازادی بو سەعدا خدیرزادە on Clubhouse

ئازادی بو سەعدا خدیرزادە Clubhouse
41 Members
Updated: Jun 27, 2024

Description

سوعدا خدیرزادە" بەندکراوی سیاسی و دووگیان بۆ ناڕەزایەتی بە ٨ مانگ نادیاربوونی چارەنووسی مانی لە خواردن گرتووە.

هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، رۆژی سێشەممە ٦ی گوڵانی ١٤٠١ – (٢٦ی ئاپریلی ٢٠٢٢)، "سوعدا خدیرزادە" خەڵکی پیرانشار و بەندکراو لە بەندیخانەی ورمێ سەرەڕای ئەوەی دووگیانە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە ٨ مانگ نادیاربوونی چارەنووسی مانی لە خواردن گرتووە.

هەروەها لە درێژەی ئەم راپۆرتەدا هاتووە، ناوبراو لەلایەن مەئموورانی ئەمنی بەندیخانەوە هەڕەشەی لێ کراوە و بە زۆرەملی ناچار بە دانپێدانان کراوە و جگە لەوە مەئموورانی بەندیخانە بەتەمای دەسدرێژی بوون و داوای سێکسیان لێ کردووە. 

سوعدا خدیرزادە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٢٢ی رەزبەری ١٤٠٠ – (١٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١)، سەرەڕای ئەوەی دووگیان بووە بە هۆکاری نەزانراو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی حکومەتەوە لە پیرانشار دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٢٥ رۆژی لە گرتووخانە ئەمنییەکانی حکومەت بەند کرابوو. جێگای ئاماژەیە ناوبراو لە ماوەی بەندکرانیدا مافی چاوپیکەوتنی بنەماڵە، پزیشک و بوونی پارێزەری لێ زەوت کرابوو. سوعدا خدیرزادە پاش ٢٥ رۆژ بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ گوازرابۆوە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە. 

گرتنی سەرەڕۆیانە، نادیاربوونی چارەنووسی بەندکراو، زەوت کردنی مافی بەهرمەند بوون لە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵە و پزیشک، ئەشکەنجە و بەدرەفتاری، بێ ئەخلاقی و گێچەڵی سێکسی بە بەندکراوان بە پێی پێوەرە ئینسانی و پێشکەوتووەکانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی و جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ، پێشێل کردنی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە. لە خوارەوە ئاماژە بە بەندەکانی ٥، ٩ و ١٠ی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ دەکەین. 

بەندی ٥- هیچ کەس نابێ ئەشکەنجە بدرێ یان بکەوێتە بەر کردەوە و رەفتار و سزای زۆردارانە و دژی ئینسانی و سووکایەتی پێ بکرێ. 
بەندی ٩- هیچ کەس نابێ سەرەڕۆیانە دەستبەسەر، زیندانی یا شاربەدەر بکرێ. 
بەندی ١٠ هەر کەسێک مافی ئەوەی هەیە لەوپەڕی بەرابەریدا لەگەڵ کەسانی دیکەدا لە دادگایەکی سەربەخۆ، بێ لایەن، دادپەروەر و ئاشکرادا بە کیشە و سکاڵاکەی رابگەن و دەبێ دادگایەکی لەم جۆرە لە بارەی ماف و پێویستییەکانی ئەو یا هەر تاوانێک کە دراوەتە پاڵی یان پێی تاوانبارە، بڕیار بدا.

Last 30 Records

Day Members Gain % Gain
June 27, 2024 41 0 0.0%
March 21, 2024 41 +1 +2.5%
January 31, 2024 40 0 0.0%
December 17, 2023 40 0 0.0%
November 07, 2023 40 0 0.0%
October 07, 2023 40 +1 +2.6%
September 08, 2023 39 0 0.0%
August 10, 2023 39 0 0.0%

Charts

Some Club Members

More Clubs