هه نسکی گریان on Clubhouse

هه نسکی گریان Clubhouse
345 Members
Updated: Mar 15, 2024

Description

دەزانم نووسین حاڵی خراپم باش ناکات، دەزانم بە تەنیا بیر کردنت قایڵم ناکات، حاڵم باش نییە و نووسین یارمەتیم نادات، دڵنەوایی ھیچ کەسێک برینی دووریت چارە ناکات، نزیک بوونم لە ھیچ کەس بۆشایی نەبوونت پڕ ناکات، لەگەڵ چوونت ھەموو ئەو ھیوایانەشم وون بوون کە دەبوو ئێستا سەریان ھەڵهێنابوایە، لەگەڵ چوونت ھەموو ئەو ئارەزوویانە ڕۆیشتن کە لەگەڵ تۆ دەم خواستن، ھەموو ئەو شادیانە باریان کرد کە بەھۆی تۆوە ھەمبوون، تۆ بە تەنیا نەچوویت، لەگەڵ خۆت دونیایەک یادگاریت برد و لەگەڵ ھەر جگەرەیەک کە دەیکێشم لەگەڵ ھەر گۆرانیەکی غەمبار کە گوێی لێدەگرم، ئەو یادگاریانە دەبنە میوانم.🤍
...........................................
ئه‌گه‌ر تۆیش وه‌کوو من که‌سێت له‌ده‌ست دابێت، ئه‌وا ژیان به‌ هه‌موو جوانیه‌کانیه‌وه‌ هه‌ر ناشرینه‌ بۆت، ڕیگا زۆره‌ بۆ ڕۆیشتن جوانترینیان ڕۆیشتنه‌ به‌ بێ بیانوو،
ئه‌گه‌ر هاتیت
من وه‌کوو دایکم نابم
له‌بری ئاو
له‌بری هه‌وا
له‌بری هه‌موو شتێک
بۆ گوڵه‌کان
ته‌نها به‌یانیان تۆیان پیشان ئه‌ده‌م
.
لێره‌ خۆشه‌ویستی زۆر کورته، زۆر لاوازه‌ ، له‌ ده‌زووه‌ کۆنه‌که‌ی ده‌ستی دایکم ئه‌چێت به‌ یه‌ک ماڵ ئاوایی بچووک ئه‌پچڕێت، ژیانیش زۆر ناسک بووه‌ته‌وه‌، ئه‌ڵیی دڵی تۆیه‌ ده‌ستم به‌ری نه‌که‌وتووه‌ لێم ڕه‌نجاوه‌و پشتی تێکردووم .
ئه‌گه‌ر بڕیار بێت
تۆ بێیته‌ خه‌ومه‌وه‌
به‌ شێوه‌یه‌ک بۆ خه‌و چاوم دا ئه‌خه‌م
تا دوای مردنیش نایکه‌مه‌وه‌
.
خۆیشم ئه‌زانم ئه‌وه‌نده‌ به‌رگه‌ی نه‌هاتن ناگرم، دڵنیام تۆ به‌ ڕێگاوه‌یت ، ئه‌وه‌نده‌ به‌ هه‌نگاوی وورد و هێواش دێیت، ناچارم هه‌موو شه‌وێک به‌ ده‌م خه‌وه‌وه‌ تا نیوه‌ی ڕێگاکه‌ به‌ ده‌مته‌وه‌ بێم.
ژیان به‌ بێ تۆ
له‌ فه‌رشێکی کۆنی ڕزیو ئه‌چێت
هێنده‌ بۆنی ناخۆشه‌
خه‌و نا
دانیشتنیش نا
ته‌نها به‌ که‌ڵکی ئه‌وه‌ دێت له‌سه‌ر بمریت
.
په‌ڕه‌ سێلکه‌کان و گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ، دره‌خته‌کانیش که‌م که‌م گه‌ڵایان کردووه‌ته‌وه‌، چه‌ن گوڵێکیش له‌ ته‌نیشتی ماڵمان ڕواوه‌ ، هه‌مووان ئه‌ڵێن '' به‌هار به‌ ڕێگاوه‌یه‌ '' . منیش ئه‌ڵێم تۆ
وه‌ره‌
با هه‌موو شتێک بگۆڕینه‌وه‌
من له‌ بری تۆ
دڵته‌نگ ئه‌بم
هاوار ئه‌که‌م
ئه‌گریم
ته‌نانه‌ت له‌بری تۆیش ئه‌مرم
تۆ هیچ مه‌که‌
ته‌نها جارێک له‌ بری من
هه‌واڵم بپرسه‌
.
''

Last 30 Records

Day Members Gain % Gain
March 15, 2024 345 0 0.0%
January 25, 2024 345 0 0.0%
December 11, 2023 345 0 0.0%
November 02, 2023 345 0 0.0%
October 03, 2023 345 -1 -0.3%
September 03, 2023 346 0 0.0%
August 06, 2023 346 0 0.0%
July 05, 2023 346 -15 -4.2%
April 09, 2023 361 0 0.0%
March 14, 2023 361 0 0.0%
January 11, 2023 361 -1 -0.3%
October 22, 2022 362 -13 -3.5%
September 17, 2022 375 -1 -0.3%
September 11, 2022 376 -2 -0.6%
September 01, 2022 378 -4 -1.1%
August 26, 2022 382 -11 -2.8%
July 31, 2022 393 -7 -1.8%
July 24, 2022 400 -3 -0.8%
July 11, 2022 403 -2 -0.5%
July 05, 2022 405 -7 -1.7%
June 22, 2022 412 -5 -1.2%
June 15, 2022 417 -2 -0.5%
June 08, 2022 419 -5 -1.2%
June 02, 2022 424 -3 -0.8%
May 26, 2022 427 -2,573 -85.8%
May 19, 2022 3,000 +100 +3.5%
April 01, 2022 2,900 +200 +7.5%
March 17, 2022 2,700 +200 +8.0%
March 10, 2022 2,500 +2,266 +968.4%
November 20, 2021 234 +153 +188.9%

Charts

Some Club Members

More Clubs