WÊJMAN - وێژمان
☀ پێناسەی دیوەخان
١- دیوەخان(کڵاب) "وێژمان - WIJMAN" کڵابێکی سەربەخۆە و گرێدراوی هیچ حزب، پارت، دیوەخان، لایەن و ڕێکخراوێک نییە.
٢- ئەم دیوەخانە بۆ ورووژاندنی هەموو باس و بابەتی زانستگایی و ڕۆژەڤ کە پێوەندی بە کوردستان و نەتەوەی کوردەوە هەیە دامەزراوە.
بابەتەکان: سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، ماف، مرۆڤ، مێژوو، جوگرافیا، داب و نەریت، زمان و ڕووداو و پێشهاتی کاتی و هەنووکەیی.
☀ یاساکانی دیوەخان
١- زمانی فەرمی دیوەخانی "وێژمان" کوردییە. قسەکردن بە هەموو زاراوە و بنزاراوەکانی کوردی ڕێزلێگیراو و ڕێگەپێدراوە.
(تێبینی: بۆ ژووری سیاسی تایبەت بە لایەنە سیاسیەکانی کوردستان لە ئەگەری بەشداری نەتەوەکانی دیکە ئەتوانرێت زمانی هاوبەش دیاری بکرێت و بە کار ببرێت.)
٢- ئامادەبوون و بەشداری لە ژوورەکان بۆ هەموو تاکێک ئازادە بەڵام بە مەرجێک دوور بن لە بێڕێزی و سووکایەتی بە کوردستان و کورد، هێما نەتەوەییەکان، کەسایەتەکان، تاک(تەنانەت خۆشتان)، حیزب، ڕێکخراو، لایەنەکان، باقی دیوەخانەکانی ئەپی کۆمەڵایەتی کڵابهاوس و ... .
٣- بێڕێزی و سووکایەتی کردن و هێنانە سەر زار و نووسینی وشە و ڕستەی نەشیاو و سووک بە هیچ شێوەیەک ڕێگەی پێنادرێت و ئەبێتە هۆی دەرکردن لە ژوورەکە.
٤- نۆگەکان بەڕێوبەرانی ژوورەکە دیاری ئەکەن و تکایە ڕێز لە چۆنییەت و شێوەی بەڕیوە بردنی ژوورەکانی ئەم دیوەخانە بگرن.
٥- میوانەکان کە کەسانی شارەزا و پسپۆڕن کاتیان بۆ ناگیرێ و بە پێی پێویستی ئەتوانن مایک بکەنەوە و بێنە ناو باسی کەسانی بەشدار بوو و تێبینی یا پرسیار بکەن.
٦- تکایە لە کاتی بەشداریتان لە باس و بابەتی ژوورەکان ماوەی قسەکردن لەبەر چاو بگرن.(بەڕێوبەرانی ژوور ماوە و کاتی قسەکردن دیاری ئەکەن).
٧- تکایە لە کاتی بەشداریتان لە باس و بابەتەکان لەسەر مژاری بەرنامەکە و وتەکانی میوانی بەرنامە و بەڕێوبەرانی ژوور ڕەخنە بگرن، تێبینی و پرسیار بکەن و بابەتی ژوور و دیوەخانی دیکە مەهێننە گۆڕێ.
⏰ ڕێکەوت و کاتی بەرنامەکان پێشتر دیاری ئەکرێن و زانیاری و ئاگاداری لەسەر بەرنامەکان ڕادەگەیندرێت.
(بە پێی بارودۆخ و هەل و مەرجی کوردستان ڕەنگە بە بێ ئاگاداری مژاری کاتی تایبەت هەڵبژێردرێ و ژوور بکرێتەوە)
⛔ جگە لە هاوڕێیانی ناوخۆی خۆرهەڵات، هەموو ئەو بەڕێزانەی کە دێنە سەر نییەر و دەیانەوێ لەسەر مژار و بابەتەکە پرسیار یا تێبینی و بیر و ڕای خۆیان دەرببڕن ئەبێ خاوەن ناوی ڕاستەقینە و ناسراوی خۆیان بن.
t.me/WEJMAN_KURDISTAN
Day | Members | Gain | % Gain |
---|---|---|---|
June 17, 2022 | 1,100 | +100 | +10.0% |
June 10, 2022 | 1,000 | +24 | +2.5% |
June 03, 2022 | 976 | +31 | +3.3% |
May 28, 2022 | 945 | +16 | +1.8% |
May 21, 2022 | 929 | +18 | +2.0% |
May 14, 2022 | 911 | +14 | +1.6% |
May 08, 2022 | 897 | +7 | +0.8% |
May 01, 2022 | 890 | +12 | +1.4% |
April 24, 2022 | 878 | +40 | +4.8% |
April 17, 2022 | 838 | +14 | +1.7% |
April 10, 2022 | 824 | +20 | +2.5% |
April 03, 2022 | 804 | +14 | +1.8% |
March 27, 2022 | 790 | +7 | +0.9% |
March 19, 2022 | 783 | +15 | +2.0% |
March 12, 2022 | 768 | +204 | +36.2% |
November 24, 2021 | 564 | +4 | +0.8% |
November 17, 2021 | 560 | +2 | +0.4% |
November 16, 2021 | 558 | +3 | +0.6% |
November 11, 2021 | 555 | +6 | +1.1% |
November 07, 2021 | 549 | +24 | +4.6% |
November 04, 2021 | 525 | +2 | +0.4% |
November 02, 2021 | 523 | +5 | +1.0% |
October 31, 2021 | 518 | +4 | +0.8% |
October 30, 2021 | 514 | +17 | +3.5% |
October 29, 2021 | 497 | +25 | +5.3% |