L.G.P.M.K on Clubhouse

L.G.P.M.K Clubhouse
764 Members
Updated: Mar 16, 2024

Description

💖ڵانکەی گەشە وپێگەیاندن مندالان کوردستان💝

پرۆژەی ڵانکەی گەشە هەموو هەولی خۆی ئەدات بۆ بەرهەم هێنانی ناوەرۆک بۆ منداڵانی تەمەن 4 بۆ 7 ساڵی نیشتمانمان کە ئامانجەکانی بریتین لە:
٭ ئامانجی سەرەکی گەشە و پێگەیاندنی نوەی داهاتووە بە شێوازێکی مۆدێرن و لە سەر بنەمای پەروەردەی ئازاد و لەم رێگەدا لە زانستەکانی دەرونناسی و پەروەردە هەروەها لە هۆنەرەکانی: چیرۆک وشێوەکاری، نەمایش و شانۆ، وێنەسازی و وێنەکێشی، شێعر و مووزیک و گۆرانی، کایەی هزری و کایەی جوولەیی، هەروەها کایە رەسەنە کوردیەکان و هەلپەرکێ و .... کەلک وەر ئەگرێت.
٭ ئامانجی تایبەتی ئەم پرۆژە فێرکاری زمانی دایکیە بە گوێرەی ئەو ناوچەیە کە مندالەکە تێدا دەژێت( ناوچەی ئەردەڵان، مۆکریان، لۆرستان، کۆرمانج، هەورامان و گۆران).
٭ ئامانجی گرنگی پرۆژە دروست کردنی بیرەوەری هاوبەشە لە نێوان منداڵانی کوردستان لە هەرکوێ دۆنیا بن، لە دەور چیرۆک و گۆرانی و کایەکان و وێنەکان کۆببنەوە و ببنە خاوەن بیرەوەری هاوبەش و هۆکارێک بێت لە یەکتر نزیکبوونی نەوەی داهاتوو.
٭ ئامانجی فێرکاری لەم پرۆژەدا لە بەرچاون کە بریتین لە : مووزیک ، ژماردن ، ژینگەناسی و ژینگە پارێزی، کلتوور و کەلەپووری کوردستانی، هەلپەرکێ، راهێنانی جەستەیی منداڵ، وێنەسازی و شێوەکاری و راهێنانی مێشک و هزری منداڵ.

بەرهەمی یەکەمی ڵانکە بریتی دەبێت لە:

کایەکان:

۱.کایە کوردیەکان
۲.کایەی دۆزینەوەی دەنگەکان(کایەی مووسیقی) (ئاژەڵەکان، ناوشار، کارو پیشەکان و ...)
۳.کایەگۆرانی ئێنە کوێنەس؟
۴.کایەگۆرانی تۆ های لە کوێنە مشکە گیان؟
۵.کایەی کار و پیشەکان (شانۆ: نانواخانە، کیسەڵ و فرۆشەندگی،)
۶.کایەگۆرانی نانواخانە (کایەی نۆگەی کێیە؟ سەف و نۆگە)
۷.کایەی هاوکاری: گزگ لێدان، ئاودان بە دار و گوڵەکان، چت سەندن (کارت هاوکاری)
۸.کایەی پووڵ دان و پووڵ سەندن
-کایەی ئاوپاشین
۹.کایەی نۆگە دیارکردن(پڕ یا پووچ، تەڕ یا وشک، گوێز-شکانم و...)
۱۰.کایەگۆرانی های مناڵەکان (کایۆک)
۱۱.کایەی نەقشەخوێنی
۱۲.کایەی تەسمیمەکان(شانۆ)
۱۳.کایەی ئەنگووسە خلیسکێ، (ئەنگووس و خزخزەکانێ): دۆزینەوەی رێگەی دەرچوون لە ژێر زەوی
۱۴.کایەی چاوشارەکی و دۆزینەوەی ئاژەڵەکان لە ناو تەسویرەکان چیرۆکەکە
۱۵. کایەی سڵام و ماڵئاوایی

کارتەکان:

۱.کارت کایەگەل کوردی: لەم بەر ناو کایە و نەقاشی کایەکە کێشیاگەو لەو بەر شرۆڤەی کایە نووسیاگە
۲.کارت کارە کردنیەکان(وەک خەفتن و ئاو خواردن و ...)
۳.کارت شوێن ئەنجام کارەکان(وەک کوچکەڕەش، لقی دار، پەنجەرە و ... )
۴.کارت حەرفە ئزافەکان: ژیر، بان، خوار، ناو، بەرانبەر، پشت، لا، دەر، ...
۵.کارت ئێرە و ئێنە
۶. کارت کار و پیشەکان(وەک: ئاسنگەری، دارتاشی، میوەفرۆشی،...)
۷.کارت ناسینەوەی ئاژەڵەکان
۸. کارت پووڵ(اسکناس و سکە)
۹.کارت تەسمیمەکان
۱۰.کارت هەست و ئێحساس
۱۱.کارت دایکەمشکە
۱۲.کارت واژەدان: بۆ هەر وشە یەک نەقاشی کێشیاگە کە مناڵ لە بان تەسویرەکە ناوەکەی لەبەر ئەکات

Rules

زمانی ڕێپێدراوی: کوردی

زمانی ڕێپێدراوی ژورەکان کوردیە. هەر زارەوە یان بنزارەوەیکی کوردی ڕێپێدراوە

ڕێز گرتن و پاراستنی هەستی بەرامبەر

پێویستە لە ژورەکان ڕێز لە هەستی بەرامبەرەکەتان بگرن و وتووێژی توند و تیژی ڕەگەزی، دینی، هەستیار… ڕێپێدراو نیە.

بەشداری

بەشدار بوونتان لە کۆڕەکەمان جێگەی خۆشحاڵیە بەڵام ڕیکۆرد کردنی ژورەکان بە بێ ئیجازە ڕێپێدراو نیە. لە هەمان کاتدا، بەشداریتان بە دڵی خۆتانە و ئێوە ناکات بە خاوەنی مەعنەوی، یان کۆپی ڕایتی پرۆژەکانی کڵاب

Last 30 Records

Day Members Gain % Gain
March 14, 2023 764 -5 -0.7%
January 26, 2023 769 +3 +0.4%
January 19, 2023 766 +1 +0.2%
January 15, 2023 765 -1 -0.2%
December 27, 2022 766 -1 -0.2%
December 23, 2022 767 -9 -1.2%
November 30, 2022 776 -2 -0.3%
November 23, 2022 778 +1 +0.2%
November 04, 2022 777 -1 -0.2%
October 29, 2022 778 +1 +0.2%
October 15, 2022 777 +2 +0.3%
October 09, 2022 775 +1 +0.2%
October 03, 2022 774 -1 -0.2%
September 29, 2022 775 +1 +0.2%
September 24, 2022 774 -1 -0.2%
September 17, 2022 775 +1 +0.2%
September 11, 2022 774 -2 -0.3%
September 01, 2022 776 +2 +0.3%
August 26, 2022 774 +2 +0.3%
August 19, 2022 772 +10 +1.4%
August 13, 2022 762 -1 -0.2%
August 06, 2022 763 -2 -0.3%
July 31, 2022 765 -1 -0.2%
July 24, 2022 766 -5 -0.7%
July 11, 2022 771 +3 +0.4%
July 05, 2022 768 +1 +0.2%
June 22, 2022 767 +1 +0.2%
June 15, 2022 766 +4 +0.6%
June 08, 2022 762 +21 +2.9%
June 02, 2022 741 +3 +0.5%

Charts

Some Club Members

More Clubs